مێژوونووسێكی دیاری كورد كۆچی دوایی كرد
چاودێر: بەیانی ئەمڕۆ نوسەری دیاری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان و خەڵكی شاری كرماشان مەسعودی گوڵزاری لەنەخۆشخانەی شەریعەتی تاران كۆچی دواییكرد.
بەپێی زانیاریەكانی چاودێر" مەسعودی گوڵزاری مێژوونووس و نوسەر لەبواری ئەدەبی منداڵان و مامۆستای زانكۆ، لەتەمەنی 86 ساڵانی دوای مانەوەی لەنەخۆشخانەی شەریعەتی تاران بەهۆی نەخۆشی و بوونی گرێ لەسیەكانی كۆچی دوایكرد.
ناوبراو خاوەنی كتێبی كوردستان و كرماشانە كە یەكێكە لەبەرهەمە ناوازەكانی.