بەڵێ ژنم وە سەرکردەم بە پیاوم مەشبوھێنن

ژن 05/07/2020

بڵێسە جەبار فەرمان 

ھەڵمەتێ بەژن کردنی پیاوە سیایسیەکانی عیراق و ھەرێم گەورەکردنی ئەوانە نەک بچوککردنەوەی ژن.
دەیانەوێ ناشرینیەکانی پیاو لە وێنەی ژن دا بەرجەستە بکەن.
من لەگەڵ ھاوسەنگی رەگەزەکانم و لەگەل یەکسانی جێندەری.
ژنی کورد بۆ ھەموو جیھانی سەلماندوە کە چەند میھرەبان و بە سۆز ە و لەگەڵ پیاو یەکسانی و لە ئازەیەتی و خەبات دا گەر لە پێش ئەوانەوە نەبێت لە دواوە نیە.
لە دروست بوونی حکومەتی ھەرێم و عیراق دا بە رێژەیەکی کەمیش بوو بێت ژن لە کایەی سیاسی و حکومەت و پەرلەمان و ناوەندی بریار دا بەژدار بووە بەڵام دەستی نەبووە لە گەندەڵی و نادادپەری و فرۆشتنی خاک و نیشتیمان دا.
ناشرینترین بونەوەر، سیاسی گەندەڵ و فاسدە و غەدرە بەھەرشتێکی تر وێنا بکرێت جگە لە خۆی.
عەقلیەتی پیاوسالاری ئەم کومەڵگایەی بەم رۆژەی گەیاندین.
با ھاوڵاتێان پەند وەرگرن و تا ژنێک وەستابێت متمانە بە پیاوێک نەکەن.
با بۆ تەنھا جارێکیش بێت پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکی حزبەکان رێژەی ژن تیایان دا زیاتر بێت، وەکو وڵاتی فینلەندا کە لە ھەموو ناوەندەکانی بریاردا رێژەی ژنی زیاترە.
بێگومان ئەوکات جیاوازی ریشەیی بەدی دەکەین لە حکومرانی و دەوڵەتداری دا.