تمەن جێگیر و دۆلار دابەزی

ئابوری 07/05/2020

چاودێر
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 123 هەزار 750 دینار و 100 هەزار تمەنی ئێرانیش، بە 8 هەزار دیناری عێراقی بوو.

ئەمەش نرخی دراوە جیهانییەكانی ترە لەبازاڕەكانی هەرێم..

100 دۆلار بە 123 هەزار و 750 دینارە
100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینارە
100 پاوەند بە 150 هەزار دینارە
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 8 هەزار دینارە
100 لیرەی توركی بە 18 هەزار دینارە

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە124 هەزار و 250 دینار بوو.