وەزیرێكی هەرێم: پارەی مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە

ئابوری 19/03/2020

چاودێر
وەزیرێكی حكومەتی هەرێم، ئاشكرایكرد، پارەی مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە و سەرۆكی حكومەتیش، داوای لەوەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە، رێوشوێنێك بۆ دابەشكردنی مووچە دابنێن.
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، بەدەنگی ئەمریكای راگەیاند: قەیرانی كۆرۆنا كاریگەری بەسەرجەم چینەكانی كۆمەڵگە، بەتایبەت ئەوانەی كە كرێكارن و بژێویی ژیانیان لەسەر كاری ڕۆژانەیە، كردووە.
ناوبراو، وتیشی " مووچە بە ‌گشتی وەستاوە، هۆكارەكەشی پەیوەندی بە قەدەغەكردنی هاتوچۆوە هەیە، ئەگەرنا پارەی مووچە ئامادەیە ”.
جەختیشیكردەوە: لەكۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردووی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا سەرۆكی حكومەت، داوای لە‌وەزارەتی دارایی كرد، رێوشوێن بگرنەبەر بۆ دابەشكردنی مووچە، هەركاتێك ئەو رێكارانە گیرایە بەر، خۆشبەختانە وەزارەتەكەی ئێمە (كاروباری كۆمەڵایەتی) لە ریزبەندیی پێشەوەی وەزارەتەكانە بۆ مووچە و ئەوكات ئەوانەی سەر بە وەزارەتی ئێمەن، مووچەی خۆیان وەردەگرن”.