روسیا: لەمەودوا ناتوانین فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بپارێزین لە سوریا

ڕاپۆرت 02/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
ئەمرۆ یەكشەممە وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویكردەوە،پاش داخستنی كایەی ئاسمانی ئەدلیب، مۆسكۆ ناتوانێت گەرەنتی سەلامەتی ئاسایشی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بكات لە سوریا. 
ئاژانسی هەواڵەكانی سوریا "سانا" بڵاویكردوەتەوە لیوا ئۆلیگ گوراڤلۆڤ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە،لەم بارودۆخەدا فەرماندە سەربازیەكانی رووسیا ناتوانن گەرەنتی سەلامەتی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بكەن لە سوریا.
رۆژی یەكشەممە سوریا بڵاویكردوە كایەیی ئاسمانی وڵاتەكەیان داخستوە لە باكووری خۆرئاوای سوریا و بەتایبەتیش كایەیی ئاسمانی پارێزگای ئەدلیب.
سوپای سوریا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە هەر فرۆكەیەك ئاسمانی ئەو ناوچانە ببەزێنێت وەكو فرۆكەی دووژمن مامەڵەی لەتەكدا دەكرێت وتەقەی لێدەكرێت و دەخرێتە خوارەوە 
رۆژی یەكشەممە سوپای سوریا 3 فرۆكەی بێفرۆكەوانی توركیایان لەناوچەی ئەدلیب خستوەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی سانا رۆژی یەكشەممە فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی توركیا كاروانێكی سوپای سوریایان كردوەتە ئامانج لەناوچەی جەبەل زاویە وهەروەك سەربازگەیەكی دیكەیان كردوەتە ئامانج لە نزیك شاری میعرە النعمان لە ئەدلیب بەهۆیەوە 19 سەربازی سوریا كوژران بەوەش ژمارەی ئەو سەربازانەی كە لە هێرشی فرۆكە بێفرۆكەوانەكان وتۆپبارانی سوپای توركیا كوژراون گەیشتوەتە 93 كەس 
ئاژانسی سانای سوریا بڵاویكردوەتەوە بەگوێرەی سەرچاوەیەكی سەربازی سوپای سوریا دوێنێ هێزەكانی توركیا دوو فرۆكە جەنگی سوپای سوریایان لە باكووری خۆرئاوای سوریا خستوەتە خوارەوە لەكاتێكدا ئەو دوو فرۆكەیە دەیانویست هێرش بكەنە سەر گرووپە چەكدارە تێرۆریستیەكان لە ناوچەی ئەدلیب 
ئەو دووفرۆكەیەی سوریا لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی توركیاوە هێرشیان كراوەتە سەر و لەسەر خاكی سوریا خراونەتە خوارەوە 
لەمانگی كانونی دووەمی ئەم ساڵەوە سوپای سوریا بە پشتیوانی هێزەكانی رووسیا هێرشێكی فراوانی دەست پێكردوە بۆ سەر ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكانی تحریرالشام" بەرەی نوسرەی" جاران و ئەو میلیشیا چەكداریانەی كە توركیا پشتیوانی دەكات لە پارێزگای ئەدلیب و ناوچەكانی دەوروبەری.
سوپای سوریا لەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەدا توانیویەتی پێشكەوتنی باش بەدەستبهێنێت و ناوچەیەكی زۆر لەو گرووپە چەكدارانەی سەر بەتوركیان پاكبكاتەوە.
لەمانگی شوباتی رابردووە گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان توركیا و سوریا پەرەی سەندوەو گەیشتوەتە رادەی پێكدادانی سەربازی لەنێوان هەردوولا و چەندین كوژراو لەوشەڕو پێكدادانەدا لە هەردوولا كەوتوە 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەهێرشێكی ئاسمانی سوپای سوریادا بۆ سەر هێزەكانی توركیا لە پارێزگای ئەدلیب لانی كەم 34 سەربازی توركیا كوژران كە بەگەورەترین زیانی دادەنرێت لەرێزی سوپای توركیادا لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری توركیا بریاری دا پرۆسەی سەربازی لەدژی سوپای سوریا ئەنجامبدات لەو ناوچەیەدا.
سكای نیوز