ناوەرۆكی كۆبونەوەی سەركردایەتیی یەكێتی

کوردستان 14/01/2020

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیشدا راگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا، لیژنەیەكی باڵا پێكهات بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ، كە دەبێت لەماوەی دوو هەفتە هەمواری بكەنەوەو دێتەوە بەردەم ئەنجومەنی گشتی و دەنگی لەسەر دەدات. چونكە تاوەكو پەیڕەو پەسەند نەكرێت، سەركردایەتی ناتوانێت ئەركەكانی خۆی جێ بەجێ بكات. وتیشی: دوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەوکات هەیکەلەی یەکێتی دیاری دەکرێت و دەرگاوی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک یان سکرتێری یەکێتی دەکرێتەوە.
ناوبراو، راشیگەیاند: لەم كۆبونەوەیەدا، هەموو ئۆرگانەكان دەسەڵاتیان وەرگرت كە ئیشی خۆیان بكەن تا پەیڕەو هەموار دەكرێتەوە.