زانیاری لەبارەی بەشی دووەمی فیلمی جۆكەر ئاشكرا كرا

سۆشیال میدیا 23/11/2019

 

 

ماڵپەڕێكی سینەمایی ئەمریكی لە راپۆرتیكدا وردەكاری لەبارەی بەشی دووەمی فیلمی (جۆكەر) ئاشكرا كردووە و نووسیویەتی دەرهێنەری فیلمەكە گفتوگۆكانی لەسەر دەرهێنانی بەشی دووەمی فیلمەكە دەست پێكردووە.
ماڵپەڕی "هۆڵیوود ڕیپۆرتەر" نووسیویەتی چەند دانیشتنێك لە نێوان دەرهێنەری فیلمەكە (تود فیلیبس) لەگەڵ (واكین فینیكس)ی ئەكتەری سەرەكیی فیلمی جۆكەر كراوە تا بەشی دووەمی فیلمەكە بەرهەم بهێنن و گفتۆگۆش لەگەڵ (سكوت سێلفەر) سیناریسی سەرەكیی فیلمی جۆكەر كراوە تا سیناریۆیەكی تازە بۆ بەشی دووەمی فیلمەكە بنووسێت.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە بەشی یەكەمی فیلمەكە لە ماوەیەكی كورتدا زۆرترین تیكتی لە سینەماكاندا فرۆشراوە و داهاتەكەی لە سەرووی یەك ملیار دۆلارەوەیە، لە كاتێكدا خەرجیی فیلمەكە تەنها 60 ملیۆن دۆلار بووە، بۆیە كۆمپانیای "وارنەر بروس" كە بەرهەمهێنەری فیلمی جۆكەرە بە جۆشەوە لە هەوڵی ئەوەدایە بەشی دووەمی فیلمەكە بەرهەم بێت.