وردەکاریی رێککەوتنەکەی ماڵی عەمار حەکیم

عێراق 19/11/2019

شەوی رابردوو کۆبونەوەیەکی فراوان لەماڵی عەمار حەکیم لەشاری بەغداد بەڕێوەچوو کە هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، نێچیرڤان بارزانی، حەیدەر عەبادی، نوری مالکی، هادی عامری و قەیس خەزعەلی بەشداربون لە کۆبونەوەکەدا.

هاوکات دوای کۆبونەوەکە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد کە بەپێی یاداشتەکە حکومەت سەرپشک دەکەن کە لە ماوەی 40 رۆژدا چاکسازی و گۆڕانکاری بکات.

لەلایەکی دیکەوەی هاوپەیمانی نەسری سەر بە عەبادی کە خۆی لە کۆبونەوکەدا بەشداربوو، رایگەیاند ئەوان بە مەرجی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئیمزایان لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنە کردوە.

ئەگەرچی لەو کۆبونەوەیەدا، کوتلەی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر ئامادە نەبون، بەڵام بە مەرج ئەوانیش بە یاداشتەکە رازین.

ئەحمەد ئەسەدی، ئەندام پەرلەمان لە کوتلەی سائیرون، رایگەیاند: هێزە سیاسیەکان 40 رۆژ مۆڵەتیان داوەتە حکومەت تاوەکو ناوەرۆکی یاداشتەکەو چاکسازیەکانی ئەنجام بدات، ئەگەرنا دەبێت دەستلەکاربکشێتەوە.

دوای ئەم رێککەوتنە، هێشتا خۆپیشاندانەکان لە چەند شارێکی عێراق و بەغداد بەردەوامەو بەپێی زانیاریەکان خۆپیشاندەران ئەم رێککەوتنە بە رێککەتنێکی حیزبی دادەنێن و رەتیدەکەنەوە.

 

دەقی رێککەوتنەکە بە زمانی عەرەبی