داریوش خەڵاتی مافی مرۆڤی 2018ی پێبەخشرا

کۆمەڵایەتی 10/12/2018


بەبۆنەی رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤەوە، داریوش ئیقبالی گۆرانیبێژی فارسی زمان و جیهانی، خەڵاتێكی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤی پێبەخشرا.
رێكخراوی نێودەوڵەتی (لاوان بۆ مافی مرۆڤ) كە رێكخراوێكی نێودەوڵەتیە، بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی راگەیاندنی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤەوە لە نەتەوە یەكگرتوەكان، خەڵاتی مافی مرۆڤی ساڵی 2018ی بەخشیە داریوش ئیقبالی گۆرانیبێژ و چالاكی كۆمەڵایەتی.
داریوش ئیقبالی بەو گۆرانیبێژە ناسراوە كە بە درێژایی تەمەنی خزمەتی مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤی كردوە بەبێ جیاوازی رەگەزی و نەتەوەیی و بە هونەرەكەی خزمەتێكی زۆری بەو بوارە بەخشیوە، هەر بۆیە ئەو رێكخراوە لە مەراسیمێکدا لە شاری لۆس ئەنجلوسی ئەمریکا خەڵاتەکەی بەخشیە داریوش.
رێكخراوی (لاوان بۆ مافی مرۆڤ) رێكخراوێكی قازانج نەویستەو ساڵی 2001 لەلایەن د.مێری شاتلورت مامۆستای زانكۆ لە باشوری ئەفریقا دامەزراوە.