دنیاییبوونەوەى دەربڕینە دینییەکان
پوختە
هەندێک دەربڕینمان هەن لە
مامەڵەى ڕۆژانەدا کە وەک دەربڕینى دینى و ئیماندارانە ناسراون, بۆیە ئەوانەى
دینییان نیە یان وا خۆیان دەردەخەن بێدینن, خۆیانى لێ دەبوێرن و زۆرجاریش گەر
ئەوانیتر بەکاریبێنن مۆرى دینیبوونیان لێ دەدرێت؛ یان دەگوترێت ئێوە هێشتا لە دین
و خڵتەى عەقیدە پاکنەبوونەتەوە. ئەم نوسینە, بەو پێشگریمانەیە دەستپێدەکات کە ئەم
دەربڕینانە دەتوانن بێدین بن, یان تۆزێک ئایرۆنییتر بیڵێین, "کافر" بن.
نمونەى ئەو وشە و دەربڕینانەش وەکو: وەڵا(وەڵایی, بەرێوەڵا و هتد), ڕۆحى شاد بێت,
بەخوا, نەبەخوا و هتد. ڕەنگە کەسێک بەمەبەستەوە و بۆ پاڵپشتیی قسەیەک, دەربڕینى
"وەڵایی" بەکاربێنێت, بەڵام ئێمە مەبەستمان دۆخى ئاسایی بەکارهێنانى ئەو
دەربڕینانەیە(گەرچى لە ئاسۆى لێکدانەوەکەماندا بەکارهێنانە مەبەستدارەکەش
تێکدەشکێت). دۆخێک کە خۆى ئاسایی دەگوزەرێت, بەڵام گوێگر و قسەکەر هەڵوەستە دەکەن
و لە پێگەیەکى تایبەتەوە سڵ لەو دەربڕینانە دەکەنەوە. باسەکە فرەڕەهەندە, بەڵام
تەنیا دوو ڕەهەندى خێرا بەسەردەکەینەوە. بة مانايةكى تر,
"ڕەخنە"ـى ئەو "ڕەخنانە" دەکەین لەسەر بەکارهێنانیان
هەیە و لە دوو تەوەردا باسەکە دەخەینەڕوو.
وشە
سەرەکییەکانى باسەکە: دەربڕین, دووبارەبوونەوە, زەینى سڵکەرەوە, دینى, نادینى.
سەرچاوەکان:
١. فرهنگ مقدماتى اصطلاحات روانکاوى لکانى,
دیلن اونز, ترجمە مهدى رفیع و مهدى پارسا, ١اپ دوم, ١٣٨٧.
٢. فرهنگ واژگان فریود, پل- لوران آسون,
ترجمە دکتر کرامت موللى, نشر نى, چاپ سوم, ١٣٩١.
3. Lacan
on Religion: Barbara Moller :https :parallaxisview.wordpress.com
دەقی توێژینەوەکە دابگرە