چەمکی (ئەقڵ) لە تێڕوانینی سەلەفیدا
چەمکی (ئەقڵ) لە تێڕوانینی سەلەفیدا
خەسرەو میراودەلی
توێژەر لە بەشی توێژینەوەی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر
پوختە
لەم
توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە ڕۆڵ و چالاکیە جیاوازەکانی ئەقڵ لە شەپۆلە فیکرییە
ئیسلامیە جیاوازەکاندا لەبەرامبەر نەقڵ (دەق)دا بەکورتی بخرێتە ڕوو. لێرەدا ئەو
ڕاستیە بابەتیە سەلمێنراوە کە گوزارشت لە بوونی ئاستی جیاوازی کارکردی چالاکیە
ئەقڵیەکان دەکات لە خوێندنەوە و تەئویلکردنی دەقەکاندا.
لەم نێوەندەدا ئەو ڕاستیەش خراوەتە ڕوو کە هەرکاتێک
بخوازرێت دەق چالاک بێت، و ببێتە هۆکاری ڕاستەقینەی گۆڕانکاریی و پێشکەوتن، و
بەرهەمهێنەری جیاوازیی بێت، دەبێت لەبەرامبەر ئەقڵ و چالاکیەکانیدا ئازاد بێت.
کەواتە هەتا هەوڵی دروستکردنی قەڵای قامیتر و شورای زیاتر بەدەوری دەقدا بدرێت،
گوایە لەپێناو پاراستن و هێشتنەوەیدا بەدەستلێنەدراوی، لەبەرامبەر واقیع و ئەگەر و
گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانیدا لاوازتر دەبێت، زیاتریش دەبێتە هۆی لەدەستدانی
کاریگەریی بەرچاو.
ئەمەش
بەشێوەیەکی سروشتی حەقیقەتی هەلومەرجی ئێستای لەباربردنی تواناکای ئەقڵ، و
پاسیڤبوونی چالاکیە زانستی و مەعریفیەکان لەبەرامبەر دەقدا دەسەلمێنێت. لەو
ڕوانگەیەوە کە لەمڕۆی جیهانی ئیسلامیدا نەک دەق لە خوێندنەوە و ڕاڤە دورخراوەتەوە،
بەڵکو هەوڵدراوە زۆرێک لەو خوێندنەوە کۆنانەش کە بۆی ئەنجامدراون، ببنەوە بە دەق،
واتە بەئاڕاستەی دەقی پیرۆز و نەگۆڕدا وەربچەرخێنرێن! واتە دەکرێت بگوترێت ئەوەندە
دەقی لاوەکی بەدەوری دەقە بنەڕەتیەکەدا جێگیرکراون، بەچەشنێک کە لابردنی لەمڕۆدا
وەک ئەستەمی لێهاتووە، لەڕاستیدا هەر ئەم دەقە لاوەکیانەشن بەهێز و قایمەکانی
دەوری دەقە بنەڕەتیەکە کە قورئانە.
سەرچاوەکان
منجي لسود، اسلام الفلاسفة، الإسلام واحداً وفتعدداً، دار الطلیعە، بیروت، ط١، ٢٠٠٦.
احمد محمود محمد عابد، العقل بین الفرق الإسلامیة قديماً و حديثاً، دارالکتب العلمیة، بیروت، ط١، ٢٠١٢.
القاضي الدکتور أحمد الحریثي، المعتزلة والأحکام العقلیة و مبادئ القانون الطبیعي، بیت الوارق، بغداد، ٢٠١١.
الدکتور مزهر شعبان الفهداوي، حجیة العقل عند الأصوليینِ, دا رالنور المبينِ, عمان- الأردن, ٢٠١٦.
برهان غیلون، اغتیال العقل، مکتبة مدبولي، القاهرة، ط٣، ١٩٩٠.
المعجم الوسیط، الجزء الأول والثاني، قام باخراجە ابراهیم مصطفی، احمد حسن الزیات، حامد عبدالقادر، محمد علی النجار، دار الدعوة، استانبول- ترکیة، ١٩٨٩.
بەختیار عەلی، مەعریفە و ئیمان، (بەختیار عەلی، هێمن قەرەداغی )، ئەندێشە، ٢٠١٢.
دەقی توێژینەوەکە