چۆن مێژوو و یاساكانی "جیهاد" و "فوتووحات"ی ئیسلامی پۆلێن و ناودێر بكەین؟
چۆن مێژوو و یاساكانی "جیهاد" و
"فوتووحات"ی ئیسلامی پۆلێن و ناودێر بكەین؟
چمكێك لە زاراوەسازی و تێرمینۆلۆجیای توێژینەوەی مێژووی
عەرەبی-ئیسلامی
سەروەر پێنجوێنی
توێژەر لە بەشی توێژینەوەی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر
پوختە
نووسینەوەی مێژوو، و بەتایبەتی مێژووی
كوردستان و ئیسلام، و مێژووی بەریەككەوتنی كورد و ئیسلام و دەسەڵاتی ئیسلامی، و
مێژووی ئیسلامیی كورد، بەپێی "ئینتیما" و ئامانج و ئایدیۆلۆجیا و ڕێبازی
فیكریی تەوژمە فیکریە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردی، ناکۆکی و جیایی تێدەکەوێت،
بەتایبەتی لە ناونان و زاراوەسازی و "تێرمینۆلۆجیا"دا. بەرە ئیسلامگەراکە کە ئینتیمای ئایینی و
هەتاکوو مەزهەبی و سیاسیی بۆ مێژووی ئیسلامی و دەوڵەت و کاراکتەرەکانی هەیە؛ وەکوو
هەڵمەتێکی "ڕزگارکردن"ی گەلان بۆ مێژووی داگیرکاریە ئیسلامیەکان دەڕوانێت و بە ناو و
وەسفی پرشنگدار و پیرۆزیئامێز ئاماژەی بۆ دەکات. بەرەی ڕۆشنگەر و عەلمانییش
دەیەوێت ئەو مێژووە وەکوو خۆی بنووسرێتەوە، و بە ناو و زاراوەی شیاوی خۆی ناوزەد
بکرێت، ئیتر "فەتح" و "فوتووحات"؛ "داگیركردن" و "داگیركاری"ـە،
و "غەزو"؛ "داگیركاری و تاڵانكاری"ـە، و "صولح"؛
تەنها "ڕێکەوتن" و "ئاگربڕ"ە نەک "ئاشتی"، و "ئەنفال"
و "غەنائیم" بەشێکی؛ "تاڵانی"ـە نەک "دەسكەوت"ـێکی
ئاسایی و یاسایی، و "سەلەب"؛
"ڕووتکردنەوە"یە نەک تەنها تاڵانییەکی گشتی، "جیزیە"؛ سەرانە"یە،
"جیهاد" و "قیتال"یش ناونیشانی "جەنگی پیرۆز"ی
ئیسلامین. ئەم توێژینەوەیە تێرمینۆلۆجیای ئەم بوارە ڕوون دەکاتەوە.
کلیلە وشەکان: فەتح-فوتووحات، غەزو-غەزەوات، صولح، ئەنفال، غەنائیم، سەلەب، جیزیە، جیهاد، قیتال.
پەراوێز:
(١) خوێنەر دەتوانێت ئەم لێکۆڵینەوانە لە
بلۆگەکەی خۆم بخوێنێتەوە:
http://sarwar-penjweni.blogspot.com/
(٢) د. ئاراس محهمهد ساڵح، "ڕێبازی لێكۆڵینهوهی مێژووی ئیسلامی"، گۆڤاری
(خاڵ)، ژ. ٩، شوباتی ٢٠١٧. لل. ٩٧، ٩٨.
(٣) بڕوانە: هەمان سەرچاوە. ل. ١٠٢، پەراوێزی ١٢.
(٤) د. ئاراس محهمهد ساڵح، میتۆدی مامەڵەكردن لەگەڵ مێژووی ئیسلامیدا،
گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان. ب. ٣٢، ژ. ٤، ١٣/١٠/٢٠١٩. ل. ٤٧٠.
(٥) بۆ ئەم بەراوردانەی داگیرکاریەکانی هەڵمەتی "جیهاد" و "فوتووحات" بە یاسای جەنگ لە یاسای
دەوڵەتی نوێ؛ بڕوانە: پێنجوێنی، سەروەر، "یاسای ئیسلامیی جەنگ و یاسای نوێی جەنگ:
بەراوردێکی بەرایی"، هەفتەنامەی
(ئاژانس)، ژ. ٩٢، ١٣/٦/٢٠١٨.
(٦) كۆنترین سەرچاوە بۆ ئەم وتەیە كە وەكو ڕێسا "قاعدة"یەكی فیقهیی لێ هاتووە؛ كتێبی "الموطأ"ی (مالیك)ـە. دوایی هەتا (بوخاری) و
(موسلیم)یش لە "الصحیح"ی خۆیاندا بە "سەنەد"ەوە تۆماریان كردووە.
(٧) ڕەنگە كۆنترین سەرچاوە بۆ ئەمە؛ "المسند"ی (طەیالیسی) بێت، دواییش زۆری تری وەكو
(ئیبن حیببان) لە "الصحیح"ی خۆی و (ئەل-حاكیم) لە "المستدرك" بە "سەنەد"ەوە تۆماریان كردووە.
(٨) لەم بارەیەوە؛ بڕوانە: الموسوعة الفقهية
الكويتية. الكويت: وزارة الأوقاف والشئون الإسلامية. الطبعة الأولى، ١٩٩٢.
القاهرة: مطابع دار الصفوة. مادة "سلب": ١٠ ـ "ويشترط أيضا في
استحقاق السلب". جـ. ٢٥، صص. ١٨٠، ١٨١.
(٩) أبو حيان، تحفة الأريب بما في القرآن من
الغريب. تحقيق: سمير المجذوب. بيروت: المكتب الإسلامي. الطبعة الأولى، ١٩٨٣. ص. ٩٢.
(١٠) ابن الأثير، النهاية في غريب الحديث والأثر.
تحقيق: محمود محمد الطناحي، طاهر أحمد الزاوي. بيروت: المكتبة العلمية. ١٩٧٩. جـ.
١، ص. ٢٧١.
دەقی توێژینەوەکە دابگرە