ئیرەیی دین بۆ هەژموونى زانست
ئیرەیی دین بۆ هەژموونى زانست
وەلید عومەر
توێژەر لە بەشی توێژینەوەی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر
پوختە:
ئەم باسە کورتە، بەراوردى
دوو دیاردەى مرۆیی دەکات کە بریتیین لە دین و زانست، بەراوردەکە لەو ڕووەوەیە کە
دین دیاردەیەکى کۆمەڵایەتیی کۆنترە و زانست بەم فۆرمەى ئەمڕۆ نوێترە، بۆیە لێرەوە
ململانێیەکى شاراوە لەسەر هەژموون درووستدەبێت و ئەم مللانێمان لە ڕەهەندە
دەروونشیکارییەکەیدا وەرگرتووە کە "ئیرەیی"یە.
ئیرەیی چەمکێک نیە بەپێى دەروونناسییە باوەکە گرژییەکى ناوەکى بێت، بەڵکو ڕێک و
ڕاست شتێکى دەرەکییە و شەڕى هێزە، بەڵام هێزێکى نەرم و پەنهان کە زۆرجار بە
هەژموون ناودەبرێت. میتۆدى باسەکە، وەسفى-هێرمۆنۆتیکییە و تۆمارکردنى کۆمەڵێک
تێبینیی تیۆرییە لەسەرى. بەدیاریکراوییش لەسەر ئەو دیاردەیە دەوەستێت کە لە تۆڕە
مەجازییەکاندا(ئەنتەرنێت) بەناوى چەشنێک لە دینەوە بانگەشەى بۆ دەکرێت و دەست بۆ
کەرەستە زانستییەکان دەبرێت بەڵام بە نیەتێکى ئایدۆلۆژى و بەشێوەیەکى سادەکراوەش. خوداش
لە کۆنەوە بۆ دونیاى مۆدێرن، ڕۆڵى لە هاوسەنگیی هەژموندا هەبووە. دین و زانست
هەردووک وەک دوو دەقى کۆمەڵایەتى وەرگیراون کە شایستەى خوێندنەوە و ڕاڤەن.
وشە سەرەکییەکان: خودا، دین، زانست، ئیرەیی
سەرچاوەکان:
کوردى
چەند وردبوونەوەیەک لەبارەى
میتافیزیکەوە، ڕێنێ دیکارت، و. حەمید عەزیز، ٢٠٠٥
فەرهەنگى شرۆڤەیی لاکان،
دیلێن ئیڤانز، وەرگێڕانى نێگەتیڤ، چەمکى بێبەشبوون، ٢٠٢١
چەپ و مۆدێرنە، کتێبى
چوارەمى نێگەتیڤ، لە چاپکراوەکانى ناوەندى ڕەهەند، ٢٠١٩، ل٤٣٣
فارسى:
رشک، کیت باروز، ترجمە
مریم خدادادى، انتشارات نگاە، ١٣٩٩، ص٣٤.
ئینگڵیزى:
On Belief (Slavoj
Zizek) Paperback – May 21، 2001، routledge
دەقی توێژینەوەکە