"بەهەشت" و چەمکى فەنتازیا لە دەروونشیکارىدا
وەلید عومەر
توێژەر
لە بەشی توێژینەوەی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر
چکاوە
ئەم وتارە توێژینەوەئاسایە چەمکى "بەهەشت"ـى دينى وەک هاوتاى چەمکى
فەنتازیا وەردەگرێت و لەوێشەوە بەراورددەکرێت بە چەمکى فەنتازیا لە
دەروونشیکارىدا(لاى فرۆید و بەتایبەتى لاکان). دیارە بەهەشت، مەبەست لە بەهەشتە لە
ئیسلامدا و بەرمەبناى کۆمەڵێک وێنا و ئایەتى دیار لە تێکستێکى وەک قورئاندا.
گۆشەنیگاکە لێرەدا دەرە-دینییە و ئایەتەکان تەنیا وەک فاکتێکى ڕاگوزەر و مەبەستدار
وەرگیراون. سەرەنجامیش لە باسەکەدا، هەوڵدراوە بەهەشت لە سیاقە دینییەکەى دەرکرێت
و وەک جۆرێک لە فەنتازیاى ئایدۆلۆژی-مرۆیى وەرگیرێت. میتۆدەکە زۆر دیاریکراو نیە،
بەڵکو پتر ديالەكتيكى-هێرمۆنۆتیکى-بەراوردکارییە و تۆمارکردنى کۆمەڵێک تێبینیى
بەراییە لەسەر باسى بەهەشت و فەنتازیا. گەر بەهەشت تێزەکە بێت، فەنتازیا ئەنتىتێزە
و هەر لەهەناوى ئەنتىتێزەوە سەنتێز(تێهەڵکێش)یش درووستدەبێت و بەهەشت وەک بەهەشت
دەمێنێتەوە بەڵام وەک فەنتازیایەکى زەمینى و سوبێکتیڤ و ئارەزووساز. ئامانجى
باسەکە ئەوەیە بەهەشت بکاتەوە بە فەنتازیایەکى زەمینى و وەک پێداویستییەکى دەروونى
بیبینێت تا سوبێکتى مسوڵمان بتوانێت پتر و پتر ئارەزووبکات و ئابوریى دەروونیى خۆى
ڕاگرێت. فەنتازیاش هەروا بەسادەیى بەماناى خەیاڵى نایەت و پێگەیەکى گرنگتر بە باسەکە
دەبەخشێت. بۆیە باسەکە پەیوەندییەکى ڕاستەوخۆى بە باسى ئەتاییزمى باوەوە نیە کە
دەیانەوێت شتگەلى خەیاڵى و فەنتازى وەک شتانى نادرووست و وەهمى بناسێنن. لە
دەروونشیکارییدا وەهم خۆى بەشێکە لە واقیع.
وشە سەرەکییەکان: بەهەشت، فەنتازیا، دەروونشیکارى
سەرچاوەکان
کوردى و فارسى:
خۆشییەكانی بهههشت: https://fermude.com/Nusraw/745
سیفاتى حۆرییەکانی بەهەشت، بەشى پرسیار: ماڵپەڕى وەڵامەکان
بەخێربێن بۆ بیابانى ڕیاڵ، سلاڤۆى ژیژەک، و. وەلید عومەر، غەزەلنوس ٢٠١٥
بهشت، ویکیپدیا، دانشنامهٔ آزاد، کهنترین پیشینه در اساطیر
بهشت در قرآن، ویکى فقە، دانشنامە حوزوى: /wikifeqh.ir
بررسى تصویر بهشت و دوزخ در متون نثر صوفیە(تا قرن هفتم)، فرانک جهانگرد، احمد حاجبى سرگروئى: آرشیو اس اى دى
بهشتِ مردان یا بهشتِ مؤمنان؟ فهیمه خضر حیدری، رادیو فردا
ئینگلیزى:
Heaven، https://en.wikipedia.org/wiki/Heaven
Encyclopedia of Psychoanalysis: From No Subject، Fantasy
The Interpassive Subject By Slavoj Zizek، Centre Georges Pompidou Traverses، 1998: https:// www.lacan.com
دەقی توێژینەوەکە