حەلبوسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
عێراق 23/08/2022
بەیاننامە
پێشتر بەشداربوین لە هەڵبژاردن لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دوای ناڕەزاییە جەماوەرییەکان کە داوای گۆڕینی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.
ئامانجمان چاکسازی بوو لە بارودۆخەکە، پێدانی دەفەت بوو بە هێزە پێکهاتووەکان بۆ بەشداری لە سیاسەت و بینینی ڕۆڵ لە بڕیاری سیاسی لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران، و بەدیهێنانی سەقامگیری کاری سیاسی، و ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە لەڕێی دامەزراوە دەستوریەکان.
بەداخەوە ئەوەی ئەمرۆ پێی گەیشتوین گەڕانەوەی زیاترە لەوەی پێشتر بەدەستمان هێنابوون، لەرێی پەکخستنی دامەزراوە دەستوریەکان.
- ئەنجومەنی نوێنەران پەکخراوە
- ئەنجومەنی دادوەری پەکخراوە
- حکومەتی کاربەرێکەر هەیە
پێویستە هەموو لایەک پابەندی دەستور بن، و لە ئاستی بەرپرسیاریدا بن بۆ دەرچوون لەم قەیرانە خنکێنەرە کە روو لە غیابی شەرعیەت دەکات، وادەکات دانی تەواو بە پرۆسەی سیاسی و هەیکەلی دەوڵەت نەنرێت لە ناوەندە نێدودەوڵەتیەکان.
محەمەد حەلبوسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئاب 2022