ئایندەی نادیاری عێراق و گریمانە مەترسیدارەکان
عێراق 02/08/2022
پێشبینی و گریمانەی ئەوەی ئایندەی وڵاتێک لەجەرگەی ڕۆژهەڵاتی لێوان لێوا لەجەنگ و ناکۆکیە ناکۆتاکان چیدەبێت
لەبەر دوو فاکتی ئاسان ئەستەمە،
یەک
چونکی وڵاتێک گۆڕاو نەگۆڕەکانی پەیوەست بێت بە دەرێی خۆی، خۆی کە مترین ڕۆڵی ئەرێنی لە دیاریکردنی ئایندەییدا هەبێت
چار ناچار دەبێت خوێندنەوە هەڵسەنگاندەنەکانی داهاتووی گرێدراویی جوڵەو پیلانی ئەو دەوڵەت و ئەکتەرانەبێت،ڕاستەو خۆ کاری گەرییان لەدیاریکردنی ئایندەیدا هەیە،
زۆربەکورتی کام هێزەی گەریگەرە کام ئەکتەر هەمەکارە بەنیسبەت کاری گەری هێزە ناوچیەکان نێو دەوڵەتیەکان لە داشی دامەیەکی
ڕێخکراو زیاتر نین،هەڵبەت لەکورتی کورت تر دەبێ بڵێین کە ئێستا عێڕاق ئەوەندەی دیلی ئەجندای دەرێی خۆیەتی وکەوتۆتە ژێرکاری
ئەو بلۆک بەندەیەجیهانیەی دوای جەنگی ئۆکڕایناو ڕوسیا دروست
بووە ئەوەندە قەیرانەکان مۆتیڤی جەنگێک نین،
دوو
فاکتەری ئەم فاکتەی یەکەم ، ئەوەیە لە وڵاتێکدا کە ئیحساسێکی نیشتیمانی تیایدا دروست نەبووبێت و سیستەم و دەزگاکانی لە ئاستی نەبووندا بن و هەمەکارنەبێت چاوی لە چاودێری ئەوانی تربێت تاوەکو هەنگاوە ئایندەیەکانی بۆدابنێت،ئیدی بەنەتیجەهەر داڕزاوی و وشەلەلی ئەم وڵاتە فاکت دەبێت،
گریمانەی یەکەم
بژاردەی جەنگ
لەمێژوودا هیچ جەنگێک ڕووی نەداوە ئەگەر زەمینە سازی تەواوی
بۆ نەکرابێت چونکی جەنگ پێویستی بەهێنانەدی کۆمەڵێک مەرجە
پێش مەرجەکانی شەڕ چین ؟
کۆتایی دیالۆگ
تۆمەتبارکردن
دۆزینەوەی ڕەوایەتی
بوونی هێزی خاوەن چەک و چەکدار
هەڵبەت ئێستا هەر لە چاودێرێکەوە بۆ بینەری ئاسای هەواڵەکان ئەوە دەزانێت کەتەواوی پێش مەرجەکانی شەڕ لە عێڕاقدا ئامادەن بۆیه شەڕی هێزه ڕاکابەره ڕاسپێردراوەکان مەحاڵ نیە،
گریمانەی دووم
بژاردەی هەڵبژاردنێکی تر
بەش بەحاڵی ئێستا کەوا خۆپیشاندان دژ بە خۆپیشاندان دەکرێت
هێز بەرانبەر هێز دەجوڵێندرێت و دەخرێنە حاڵەتی ئامادە باشیەوە
تویت بەتویت وبەیاننامەبە بەیاننامە وڵام دەدرێتەوە گریمانەیەکی
لاوازە هەڵبژاردنێکی تر بە هەمان یاسا و ڕێسای جاران بکرێت ئەوە
لەکاتێکدا کەوا سەدر و ڕەوتەکەی سەقفی داواکاریەکانیان کە متر لەگۆڕینی دەستور و کۆی سیستەمی سیاسی نیە،ئەمەش جاڕدانی
هەڵگەڕانەوەیەکی ڕادیکاڵە لە کۆی سیستەم نەک حکومەت و بەر بژێکی سەرۆک وەزیران،
ئەنجام
هەڵبەت بوونی گەندەڵی و نادادی هەژاری و بێکاری تەنها ماسکی ململانێکەن، نە سەدر ئیسڵاح تەڵب و شۆڕشگێڕە،نە مالیکی و ئیتاڕ حامی دەستور پارێزەری سیادەی دەوڵەت پەرۆشی عێڕاق و عێڕاقیەکانن، ئەوەی هەیە لە ئێستادا هەموو ئەگەرەکان کراوەن ، بەڵام ئەوەی داخرا ئەوە کەوا موکین نیە عێڕاقی دوای سی تەمووز بەگەڕێتەوە بۆ پێش سی تەموز،