کورد چوار وەزارەتی عێراق وەردەگرێت
عێراق 23/10/2018
محەمەد خالدی سەرۆكی كوتلەی بەیارق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: كورد قایل بوە بە وەرگرتنی چوار وەزارەت لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كە یەكێك لە وەزارەتەكان وەزارەتی دارایە و دەدرێت بە پارتی دیموكراتی كوردستان.
پێشبینیشی كرد حكومەتەكەی عەبدولمەهدی متمانەی پێبدرێت چونكە دوو فراكسیۆنی گەورەی پەرلەمان پشتیوانی لێدەكەن
خالدی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی شەر ئەلئەوسەت رایگەیاند: تا ئێستا پەرلەمانتاران سیڤی وەزیرەكان و بەرنامەی حكومەتییان بەدەست نەگەیشتوە تا دەنگی لەسەر بدەن كە ئەوەش كارێكی زۆر گرنگە بەتایبەتیش بەرنامەی حكومەت لە رووی ئابوری و خزمەتگوزاری و پەرەپێدانەوە.
وتیشی سەرباری ئەوەی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی دوو فراكسیۆنی گەورەی وەكو سائیرون و فەتح پشتیوانی دەكەن كە ژمارەیەكی زۆر پەرلەمانتاریان لە پەرلەمان هەیە بەڵام حكومەت بە سەختی لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر ئەدرێت
خالدی روونیشیكردەوە ناكۆكێكی بەهێز لە نێوان فراكسیۆنی بینا هەیە لەگەڵ لایەنی سونەكان بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی چەند وەزارەتێك كە تا ئێستا لەسەری رێنەكەوتون
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە كورد بە وەرگرتنی 4 وەزارەت رازی كراوەو كە یەكێك لەو وەزارەتانە وەزارەتی داراییە كە وەزارەتێكی سیادیە و دەدرێتە پارتی.