مانگرتنی مامۆستایان.. مافێكی ره‌وا و رێبازێكی مه‌ده‌نی
کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا
مەلا بەختیار
ئه‌وه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی كێشه‌كانی كابینه‌كانی حكومه‌ت، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا، دوچاری ئاسته‌نگی ئابوری قورس بووه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كان و موچه و باقی سێكته‌ره‌كانی سیسته‌می حوكمڕانی، سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌زاران كۆمێنت و بێزاری ئاڕاسته‌نه‌كراو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، دوای پاشه‌كشه‌ی به‌رهه‌ڵستی پۆپۆلستی، به‌ره به‌ره، خه‌باتێكی مه‌ده‌نی دوور له توندوتیژی، سه‌ریهه‌ڵداوه. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌كانه‌وه، له خۆپیشاندانه‌كاندا، ئاژاوه رویدا و سوتاندنی فه‌رمانگه و باره‌گاكانیش سه‌ریهه‌ڵئه‌دا، ئێستا ئه‌م ره‌وشه نه‌ماوه.
خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌گشتی هه‌موو موچه‌خۆرانی گرتۆته‌وه. ئه‌مه‌ش قۆناغێكی تازه‌یه له دنیای سیاسه‌تدا. چونكه سه‌ده‌ی رابردوو، زۆرتر له چینه‌كانی تر، خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاران، رێبازی سه‌ره‌كی خه‌باتی سه‌ندیكایی و مه‌ده‌نی بوو. هه‌ر له فه‌زای ئه‌م خه‌باته چینایه‌تیه‌وه، رێكخراوی جۆراوجۆری ماركسستی دروستده‌بوون. به‌شی زۆریشیان له‌ناو بازنه‌ی تیۆری دابڕاو له گۆڕانكاریه‌كان ده‌سوڕانه‌وه. له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه، له‌سه‌رانسه‌ری دنیا، روداوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گۆڕانكاری قوڵیان به‌سه‌ردا هاتووه. ته‌نانه‌ت جیهانبینیه ئایدیۆلۆژیه‌كه‌ش، به‌شی زۆری گۆڕاوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژئاوا بكرێت، به‌جوانی دیاره، كه دوور له توندوتیژی، سه‌ندیكای كرێكاران و رێكخراوه‌كان و فێمینیستی دیموكراسی، چه‌ند گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، به‌دیهێناوه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو بزوتنه‌وه توندوتیژیه‌كان، به‌ناوی سۆسیالیستیه‌وه، یان سیسته‌می تۆتالیتاریان هێنایه سه‌ر كار، یاخود زه‌مینه ره‌خسا، فاشیه‌ت و نازیه‌ت سه‌رهه‌ڵبدات. ئه‌مه جگه له ده‌یان كوده‌تای دژه دیموكراسی.
خه‌باتی مه‌ده‌نی ئێستای كوردستان، به ساڵانی خه‌باتی دڵخۆشكه‌ره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی ده‌زانین. ئه‌مه له‌كاتێكدا، سه‌ندیكا و یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كانی سه‌ر به حیزبه‌كان، ساڵ به ساڵ، متمانه‌یان كه‌متر ده‌بێت و گه‌یشتۆته قۆناغێك، ناتوانن نوێنه‌ری خواسته پیشه‌ییه‌كان بن. بۆیه هه‌موو خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كان، پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی سه‌ندیكا و یه‌كێتیه پیشه‌ییه ره‌سمیه‌كان، چالاكن.
ده‌روازه‌ی مێژوویی بۆ په‌ره‌پێدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی كراوه‌ته‌وه. ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نیه‌ش، مامۆستایان و تێكرا موچه‌خۆران، رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن. واتا: هیچ خه‌سڵه‌تێكی چینایه‌تی، وه‌كو سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی تێدا نیه.
مامۆستایان، چه‌ند ساڵێكه، له‌سه‌روبه‌ندی كردنه‌وه‌ی خوێندنگاكاندا، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه ده‌ده‌ن. سه‌ره‌تا رێگای دیدار له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ده‌گرنه به‌ر. به‌داخه‌وه، هیچ ساڵێك نیمچه چاره‌سه‌ریشیان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌مساڵ، پشوی پیشه‌یی مامۆستایان، گه‌یشته راده‌ی مانگرتن له خواردن. چه‌ند رۆژێكه، مامۆستا له‌خۆبوردووه‌كان، مانیان له خواردن گرتووه. له‌م سه‌رما و سۆڵه‌یه‌دا، ده‌یانه‌وێت بڵێن: نه‌بوونیی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوین و جگه له رێگای سه‌ختی مانگرتن، چاره‌ی ترمان نییه.
دڵنیاین ئه‌م شێوازه خه‌باته، كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت. چونكه مامۆستایان ئازاری خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون، كاری یاساشكێنی بكه‌ن. ئا لێره‌دا ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، وه‌فدێكی باڵای ده‌سه‌ڵاتدار دروستبكات، بۆئه‌وه‌ی بزانێت چۆن ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سێ حزب له حكومه‌تدان، یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان، وه‌زیری په‌روه‌رده پارتیه، وه‌زیری خوێندنی باڵای یه‌كێتیه، وه‌زیری دارایی‌ش گۆڕانه. هه‌ر ئه‌م سێ وه‌زاره‌ته، كۆمیته‌یه‌كی سێ كه‌سی پێك‌بێنن، بۆئه‌وه‌ی به كراوه‌یی قسه له‌گه‌ڵ مانگرتوان بكه‌ن، بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌كانیان. خۆ ناكرێ، به‌رامبه‌ر به روداوێكی وا، بێ‌باك و بێمنه‌ت بن. ئه‌م خاوه‌ن په‌یامانه مامۆستان، مامۆستا! نه‌وه‌كان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مان په‌روه‌رده كراون. چاره‌نوسی نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش هه‌ر له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ماندایه. حكومه‌ت نه‌توانێت كێشه‌ی مامۆستا و په‌روه‌رده و خوێندن چاره‌سه‌ر بكات، ده‌كه‌وێته ژێر به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی. به‌تایبه‌تی خوانه‌خواسته، ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك یان زیاتر، له‌م مانگرتنه‌دا، تووشی روداوێكی دڵته‌زێن ببێ، ره‌نگه روداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی لێبكه‌وێته‌وه.