رێبوار ته‌ها و راكان جبوری كامیان باشن؟
نوسینی: مەلا بەختیار
شه‌قامی سیاسی كوردستان، سیخناخه له هه‌واڵی بردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌ی هوتێل ره‌شید و هه‌ڵبژاردنی رێبوار ته‌ها. له‌ڕاستیدا، ئه‌مه كولتوری سیاسی عێراق‌و كوردستانه. هه‌ڵبژاردن به‌رواڵه‌ت قبوڵه. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌های دیموكراسی نییه. سه‌نگی لایه‌نه‌كان‌و بڕیاردان له ده‌سه‌ڵات، لای ئه‌و هێزانه‌یه كه هێزی عهسكهرییان هه‌یه.. نه‌ك كورسی كه‌م یان زۆر ده‌هێنن.
جارێ.. با روونیبكه‌مه‌وه كه سبه‌ینێ شه‌و، له كه‌ناڵی (K24) نۆی شه‌و، چاوپێكه‌وتنێكم بڵاوده‌كرێته‌وه، چاوپێكه‌وتنه‌كه له گه‌رمه‌ی سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی رێبوار ته‌ها بوو. هێشتا هه‌ڵوێستی هیچ لایه‌نێك نه‌ده‌زانرا. كه‌ناڵه‌كه هه‌ندێك گرته‌ی به‌مه‌به‌ستی ریكلام بۆ به‌رنامه‌كه په‌خشكردووه، بهدابڕاویی له كۆی مه‌به‌ست، رسته‌كانیان قرتاندوه‌و مۆنتاژیان كردووه.. دیاره به‌مه‌به‌ستی زۆرترین بینه‌ر وایان كردووه. داوام وایه، دوای بینینی ته‌واوی به‌رنامه‌كه، حوكمی له‌سه‌ر بده‌ن. هه‌ندێك كۆمێنت په‌له‌یان پێوه‌دیاره! گه‌ردنیشیان ئازاد بێ.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی رێبوار ته‌ها.. بێكومان به‌نده ده‌زانم گیروگرفته‌كان چین. دوو مانگ پێشتر له چاوپێكه‌وتنی پێشتوتریشمدا، وتومه كێشه‌ی نێوان یهكێتیو پارتی زیان له پێگه‌ی كورد‌و كوردایه‌تی كه‌ركوك‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان داوه‌و ده‌دات!
ئێستاش پێموایه، به‌بێ رێكه‌وتنی لایه‌نه كوردستانیه‌كان، له‌ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 كۆبونه‌وه‌ی ره‌شید، ناكۆكیه‌كانمان قوڵتر دهكاتو لێكه‌وته‌ی خراپیشیان لێده‌كه‌وێته‌وه. ئاشكراشه به‌نده، له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌كێتی، له‌دوای چوارهمینو پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌وه، هه‌ڵوێستی سه‌راپا جیاوازم هه‌یه‌و ئاماده‌ش نیم له‌ژێر بنمیچی ئه‌م سهركردایهتیهو ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای یه‌كێتی، گچكه‌ترین به‌رپرسیارێتی قبوڵ بكه‌م. به‌ڵام.. له‌م دۆخه‌دا، كه ساڵه‌هایه وتومه: مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان هه‌یه‌و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره به‌ره له‌قاڵب ده‌درێ. كێشه‌ی موچه و بودجه، نمونه‌ی زه‌قی چۆنیه‌تی لهقاڵبدانهكهن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، نابێ بیرمان بچێته‌وه كه له‌ساڵی (2007)وه ده‌ستی به‌ده‌ستی به كوردستان ده‌كرێ‌و ماده‌ی (140) دێزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كه‌ن. به‌ڵام هێزه كوردستانیه‌كان، له‌دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌میشه‌یی ده‌ستوره‌وه، له به‌غداد سیاسه‌تێكی شه‌رمنانه‌یان گرتۆته‌به‌ر. كه ده‌بوایه، سه‌رتۆپی سیاسه‌تی كوردایه‌تی له به‌غداد، جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بێ، نه‌ك سیاسه‌ته‌كانی تر، له‌مه‌ڕ پۆست‌و پاره.
ئێستا، دوای رێكنه‌كه‌وتنی پێش‌و پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ته‌واوی هێزه كوردستانیه‌كان له‌بری (سازان) (ترازان)یان كرده رێبازی خۆیان.. سه‌ره‌نجامی ئه‌م ترازانه، ده‌زانرا یهكێتیو پارتی ناگه‌نه ئه‌نجام.. به‌ڵكو ده‌گه‌نه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كه ئێستا یه‌كێتی گه‌یشتۆته پۆستی پارێزگار‌و پارتی‌و دژه‌كانیشیان، له به‌ره‌یه‌كی به‌رهه‌ڵستی دیكهدان.
ره‌نگه بتوانم روداوه‌كان بۆ له‌مه‌ودواش بخوێنمه‌وه. ئه‌مه‌یان هه‌ڵده‌گرم بۆ هه‌لێكی تر. به‌ش به‌حاڵی خۆم نایشارمه‌وه، پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و دوای ئه‌وه‌ش، له دۆخی مه‌ترسیدارتر ترساوومو ده‌ترسم! بۆیه به‌راشكاوی ده‌یڵێم:
تكای كوردپهروهرانهم له هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه، نه پارتی‌و نه هیچ لایه‌كی دیكه، له‌گه‌ڵ (راكان جبوری) نه‌چنه سه‌نگه‌رێكه‌وه دژی یه‌كێتی، یان لایه‌نی دیكه.
ئه‌م راكانه؛ له‌دوای 16/ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كه‌سێكی عروبهیو ته‌عریبی بووه. هه‌ر باوه‌ڕی به ماده‌ی (140)و كوردستانیه‌تی كه‌ركوك نه‌بووه‌و ناشبێ. فڕی به‌سه‌ر دیموكراسی‌و عێراقی فیدراڵیه‌وه نییه.
به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم: نه وه‌كو كوردێك‌و نه وه‌كو تێكۆشه‌رێك، رێبوار بۆ كه‌ركوك‌و كوردستان، له‌گه‌ڵ راكان جبوری قابیلی به‌راورد نییه.
نایشارمه‌وه، كورد‌و كوردایهتیشم له‌هه‌موو حیزبه‌كان پێ پیرۆزترن. بۆیه مه‌ترسیم هه‌یه، دۆخه‌كه، به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی ئوتێل (ره‌شید)ه‌وه، زۆرتر له زیانی كورد بشكێته‌وه.
پێشم سه‌یر بوو، دوێنێ، جه‌بهه‌ی توركمانی‌و عه‌ره‌به دژه‌كان، خۆپیشاندانیان دژی كۆبونه‌وه‌ی ئوتێل ره‌شید رێكخست‌و راكان جبوری یه‌كه‌مین وتارخوێن بوو، به‌به‌ێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك، له ساڵانی حوكمڕانیه‌كه‌ی، كه چه‌ند عهسكهرتاریو چه‌ندیش دژی ماده‌ی (140)و چۆنیش لایه‌نگری ته‌عریبی نوێ بوو، باسی پێشێلكاری یاسایی ده‌كرد.
به‌ره‌ی توركمانی هه‌رچی بڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی دووه‌مین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ركوكن، ئهنهیسه! له راكانو راكانیهكان پتر مافیان به‌سه‌ر كه‌ركوكه‌وه هه‌یه. توركمان (قهرداشمانن!).
به‌ڵام.. له‌پێش هه‌موو كه‌س ده‌بێ پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسا، راكان جبوری بده‌نه دادگا. چونكه رۆژانه یاسای پێشێل ده‌كرد. له‌هه‌مووشی قێزه‌ونتر، پشتیوانی ته‌عریبی نوێی ده‌كرد. كه ئه‌مه‌ش كوتومت پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه!! راكان.. كاتی هاتووه.. رابكات.. نه‌ك وتاربێژی به‌رهه‌ڵستی بێ!!!