به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی بێده‌نگی داپۆشینی گه‌نده‌ڵییه!!
به‌شی
توێژینه‌وه‌ی چاو‌دێر
به‌شی
دووه‌م
كاكه
هه‌ڵه‌دنی.. ده‌یه‌وێ به بڕیار مه‌لا به‌ختیار له دونیای ململانێ هه‌ڵبدێرێ.. به‌یه‌كجاری
هزر و هه‌ڵوێستی لێ زه‌وت بكات. بفه‌رموون چۆنچۆنی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه (1991)
تا ئێستا مه‌لا به‌ختیار له سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنگه‌ره دیاره‌كانی كوردستانه،
كه‌چی كاكه ئه‌بوبه‌كر ده‌یه‌وێ وا حوكم بدات گوایه یه‌كه‌مین جاره مه‌لا به‌ختیار
ده‌دوێ.. یان ره‌خنه ده‌گرێ. له‌مباره‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌نوسێ و مۆری بێده‌نگی
له ناوچه‌وانی سیاسه‌تی مه‌لا به‌ختیار ده‌دات. ده‌ڵێ:
لەسۆنگەی ئەوەی کەئەم قسانە درەنگن بۆ وتن،، ئەوقسانە لەسەردیموکراسی و بەنەخوێنەکان
و گەندەڵی خەڵکی تر بیکات ئاساییە بەڵام جەنابت کە لە ١٩٧٦ەوە تائەم کۆنگرەی دوایی
لەلوتکەی دەسەڵاتی حزبدا بویت (کەخۆشت دەزانی حزب کۆتا بڕیار دەدات و شتێک نیە
بەناوی حکومەت) ئەو قسانە بۆ بەڕێزت ناشێن.
هه‌ر
خوێنه‌رێكی بێ‌ئاگا له مێژووی شۆڕش و راپه‌ڕین و حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی
هه‌ڵه‌دنی بخوێنێته‌وه، وا ده‌زانێ مه‌لا به‌ختیار به‌درێژایی مێژوو ئۆباڵی دزی و
پیاوكوژی و شكسته‌كان هه‌ڵده‌گرێ و ئه‌بوبه‌كر هه‌مووی ده‌زانێ، بۆیه ده‌ڵێ قسه‌كانی
مه‌لا به‌ختیار (دڕهنگن بۆ وتن).
جارێ
با له ده‌سته‌واژه‌ی (دره‌نگن)ه‌وه، وه‌ڵامێكی پوختی هه‌ڵه‌دنی
بده‌ینه‌وه، هه‌تا بزانین ده‌سته‌واژه‌كه دروسته؟!
ئازیمان
هه‌ڵه‌دنی!
بڕیاری
سیاسی، یان هه‌ڵوێست، یان به‌رهه‌ڵستی و ره‌خنه، زاده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و خه‌باتن
له‌پێناوی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و رۆشنگه‌ری.. له‌ناو ئه‌و گه‌لانه‌ی هێشتا نه
ته‌واو رزگارن و نه به‌ته‌واوه‌تی ئازادن و نه سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كانی دیموكراسیان
به‌دیهێناوه. ئێمه ده‌زانین جه‌نابت له هاوكێشه تیۆریه‌كان و ئه‌ركه فه‌لسه‌فیه‌كان،
ته‌نها له روانگه‌ی ئیسلامیه‌وه سه‌یری روداوه‌كان ده‌كه‌ین. بۆیه به‌رده‌وام
له‌و گۆشه ئیسلامیه‌وه تیری ره‌خنه و تیری دژایه‌تی ده‌هاوی. ئه‌م جۆره
روانگانه بنهوانهكهی بیری تۆتالیتارییه..
له دوائه‌نجامدا، ئازادییه راسته‌قینه‌كان زه‌وت ده‌كات.
هیچ
كاتێك بۆ شۆڕشگێڕ، یان رۆشنگه‌ر، یا وه‌كو ئازادیخواز، له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكار و
دواكه‌وتن و پێشێلكردنی دیموكراسیدا (گوتن) دره‌نگ نییه. به‌ڵكو هه‌موو ره‌خنه‌گرتنێكی
زانستیانه و هه‌ڵوێستی به‌رهه‌ڵستی، بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، به‌رده‌وام
زه‌مینه‌ی (گوتن) تازه‌یه.. نه‌ك (دره‌نگه).
بۆئه‌وه‌ی
كاكه هه‌ڵه‌دنی دڵنیابێ باش له مه‌رامه‌كه‌ی تێگه‌یشتوین، دێینه سه‌ر هه‌ڵسوڕانی
مه‌لا به‌ختیار له 1976 هه‌تا چواره‌مین كۆنگره.. له پێنجه‌مدا به‌شداری نه‌كردووه..
دژیشی وه‌ستا!
كاكه
هه‌ڵه‌دنی..
جارێ
1976 كه مه‌رجه‌عه سیاسیه‌كه‌ی جه‌نابت سێ ساڵ بوو (1973) وه‌كو ئیخوان
موسلیمین، له‌ترسی به‌عس و فاشیهتهكهی، خۆیان هه‌ڵپه‌ساردبوو.. شۆڕشی ئه‌یلولیش
چۆكی سیاسی-عه‌سكه‌ری به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر دادابوو.. كۆمه‌ڵه‌ی
ماركسی-لینینی-كه پاشان بوو به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، نه‌ك چۆك دادانی قبوڵ نه‌كرد،
به‌ڵكو مه‌شخه‌ڵی رێگای شۆرشگێڕانه‌ی شه‌وه‌زه‌نگی فاشیه‌كانی هه‌ڵكرد. هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ش
بوو، داینه‌مۆی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ. ئه‌وكاته هاوشانی هاوڕێكانی، مه‌لا
به‌ختیار به ته‌مه‌نی (23) ساڵی.. به‌ره به‌ره له سه‌ركرده دیار و كاریگه‌ره‌كان
بوو.
مام
جه‌لال له سێهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا ده‌ڵێ: "كه كاره‌ساتی ههكاریمان به‌سه‌ردا
هات. له قه‌ندیل نه‌مانده‌توانی هیچ بكه‌ین، مه‌لا به‌ختیار و مه‌فره‌زه‌كه‌ی له
هه‌ورامانه‌وه هه‌تا ده‌شتی كۆیه شۆڕشی هه‌ڵسانه‌وه". هیوادارم بچێته‌وه
ئه‌و رۆژگاره و له مه‌غزای ئه‌و فهرمودانهی مام جه‌لال وردبێته‌وه، چه‌ند
گرنگن بۆ دۆخی دوای هه‌كاری و بۆ به‌رده‌وامی شۆڕشیش.
كاكه
هه‌ڵه‌دنی!
جه‌نابت
خه‌ڵكی ههڵهدنیت و ئاگاداری دۆڵی جافایه‌تی و به‌ری مه‌رگه و شینكایه‌تی (سه‌فره
و زه‌رون و ده‌وروبه‌ری) هه‌یت.. ده‌توانی بپرسیت كه، ئایا مه‌لا به‌ختیار له‌و
ساڵانه‌ی خه‌بات و به‌رپرسیاریدا، زوڵمی له تاكه كه‌سی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، یان له
كوردستاندا كردووه؟ به‌ویژدانت هه‌ڵه‌دنی.. ئه‌گه‌ر نه‌پرسی و راستیه‌كان نه‌زانی.
ئینجا..
كاتێكیش شه‌ڕی ناوخۆ، به‌رپا كرا و ته‌نانه‌ت برایم عه‌زۆ و هاوڕێكانیشی شه‌هید
كرا، مه‌لا بهختیارو ره‌سول مامه‌ندو عه‌لی كۆ و شه‌هید داوود، وه‌فدێك بوون چوون
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له دیمه‌شق.. به‌داخه‌وه سه‌ری نه‌گرت.
(تكایه كتێبه‌كانی له‌بری بیره‌وه‌ری و یاخیبوون له مێژوو-مه‌لا به‌ختیار)
بخوێننه‌وه.
هه‌تا
یه‌كێتی ناچاری شه‌ڕی به‌رگری كرا، دیاره مه‌لا به‌ختیاریش تفه‌نگی له شان بووه..
گۆچانی پێ نه‌بووه. یان له‌به‌ر ئه‌م ره‌خنانه ئێستا ده‌گیرێن، نه‌ده‌كرا یه‌كێتی
ته‌سلیم بێ. به‌ڵام دوای روخاندنی شای ئێران و به‌رپابوونی جه‌نگی عێراق-ئێران،
ئایا مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێكانی هه‌ڵوێستیان دژی شه‌ڕی ناوخۆ وه‌رنه‌گرت؟ شهڕنهكردنی
حیزبی شیوعی له مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك و دژایه‌تی شه‌ڕی قرناقا و پشتئاشان ساڵی 1983
باشترین به‌ڵگه‌یه.
له‌ساڵی
1985یشه‌وه، كه دۆخی ناو یه‌كێتی بۆ درێژه‌پێدانی خه‌بات تێكچوو.. رێ له زوڵم و
بێگوناح كوشتن و تاڵانی نه‌ده‌گیرا.. مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ئارادا
بوو.. ئیتر رێبازه‌كان لێك جودا ده‌بونه‌وه..
كاكه
هه‌ڵه‌دنی..
خۆ
ناتوانی نكوڵی لێ بكه‌یت كه مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێكانی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ناو
یه‌كێتی و شۆڕشدا جێهێشت و دوای ڕێبازی چه‌پگه‌رایی كه‌وتن. ئه‌وه بوو تاوانی په‌لاماردانی
ئاڵای شۆڕشی لێكهوتهوه.
ئه‌وه
به‌نیسبه‌ت شاخ و شۆڕشه‌وه.. مه‌لا به‌ختیار هه‌رگیز.. بڕیار و هه‌ڵوێستی دره‌نگ
ده‌رنه‌بڕیووه. دره‌نگ نه‌هاتۆته ده‌نگ.. دره‌نگیش به‌رهه‌ڵستی له فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسی-چینایه‌تی نه‌كردووه. ئیتر نازانین كاكه هه‌ڵه‌دنی.. بۆچی ئه‌و مێژووه
دوورودرێژهت به كفنی ره‌شی ئایدیۆلۆژی پێچاوه‌ته‌وه‌و چاوی ویژدانت له‌ئاستی
راستیه‌كان و روداوه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی ساڵانی 1976-1991 پۆشیووه؟!
ئه‌گه‌ر
وه‌كو موسڵمانێك سه‌یری ئه‌و مێژووه ده‌كه‌یت، گوناحت ده‌گات ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه
بسوتێنی. خۆ ئه‌گه‌ر وه‌كو كوردێكیش له‌و مێژووه بڕوانی.. هه‌قه كوردایه‌تییه
پاك و بێباكهكه له‌به‌رچاو بگری.. نه‌ك حوكمی ئایدیۆلۆژی خۆت.
له
به‌شی سێهه‌مدا.. دێینه سه‌ر رۆڵی مه‌لا به‌ختیار له‌دوای راپه‌ڕین و ده‌ریده‌خه‌ین
كاكه هه‌ڵه‌دنی چه‌ند راستیه‌كانی مێژووی نوێی شێواندووه.