دیداری جێگری كونسڵی به‌ریتانیا و مه‌لا به‌ختیار
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 17/3/2024، جێگری كونسڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان (كاترین شۆ) و دوو یاوه‌ری، سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیاریان كرد. له دیدارێكی سهعاتونیویدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌شێكی به‌رچاوی دۆخی سیاسی و ئه‌گه‌ره‌كانی ناوچه‌كه، عێراق، كوردستان‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرا.
پرسیاره‌كان له‌سه‌ر كۆی دۆخه‌كه هه‌مه‌لایه‌نه بوون.. به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له وه‌ڵامه‌كاندا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م جومگانه كرده‌وه..
یه‌كه‌م: دۆخی ناوچه‌كه به‌هۆی جه‌نگی غه‌زه و ده‌ریای سور و لوبنانه‌وه، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی قوڵ بۆته‌وه‌و سه‌ره‌نجامی كێشه چارهسهرنهكراوهكانی ناوچه‌كه، سیاسهتو ئابوری دونیا كه‌وتونه‌ته ژێر فشاری قورسه‌وه. ئه‌گه‌ر تێكڕا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئه‌وه‌ی له غه‌زه رویداوه، ره‌نگه له وڵاتی تریشدا روبداته‌وه.
دووه‌م: دۆخی عێرق ناجێگیره، هێزه‌كانی شیعه هێشتا ناته‌بان. سوننه‌كان لێكترازاوون. ده‌ستور جێبه‌جێ ناكرێ. دادگای ئیتیحادی له‌بری په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق، كراوه‌ته مه‌رجه‌عی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و ئابورییه‌كان. نێوان هه‌رێم و به‌غداد ئاڵۆزه و مافه ده‌ستوریه‌كانی كوردستان، له‌پێشه‌وه‌دا ماده‌ی 140 و كێشه‌ی بودجه، موچه، نه‌وت و گاز.. چاره‌سه‌ر ناكرێن.
سێهه‌م: هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته ژێر فشاری یاسایی‌و سیاسی‌و ئابوری.. له‌دوای ڕوخاندنی سه‌دامه‌وه ئه‌م فشارانه نه‌بووه.. ئێستا زیاتر ده‌كرێ. دۆخه‌كه وا به‌رده‌وام بێ كێشه‌كان له‌نێوان ههرێمو به‌غداد ده‌گه‌نه بنبه‌ست.
چواره‌م: هێزه كوردستانیه‌كان لێكترازاوون. پارتی‌و یه‌كێتی، گۆڕان‌و لایه‌نه‌كان، هێزه ئیسلامیه‌كان‌و لایه‌نه‌كان.. ته‌نانه‌ت خه‌ڵك‌و حكومه‌تیش.. نه‌ك دابڕان دروست بووه، به‌ڵكو لیستی نوێ له‌ناو یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ریانهه‌ڵداوه. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌وره بۆ هه‌ڵبژاردن‌و گومانی قوڵ سه‌رهه‌ڵنه‌دات.. هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له‌هه‌موو بارێكه‌وه گه‌رموگوڕتر ده‌بێ. بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ ناو هێزه كوردستانیه‌كان‌و ههرێمو به‌غداد له‌ڕێگه‌ی دۆسته‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه، روداوی چاوه‌ڕواننه‌كراو، دور نییه روبدات.
پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار رونیكرده‌وه كه:
مادام نێوان هێزه سیاسیه‌كان خراپه و هه‌ر لایه‌نێكی كوردستانیش هێزی چه‌كداری خۆی هه‌یه‌و پاڵیان ناوه به ده‌وڵه‌تێكی ئیقلیمیه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر دۆخی كوردستان ئاڵۆزتر نه‌كات، چاره‌سه‌ری ناكات.
ئومێدێكیش په‌یدا بووه.. لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و تاڕاده‌یه‌كیش متمانه‌ی خه‌ڵكیان هه‌یه.. به‌ڵام هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه كه یه‌كگرتوو نین‌و لیستی هاوبه‌شیان نییه. زۆربه‌ی لیسته‌كان له زۆنی سه‌وزدا چڕبونه‌ته‌وه.