هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان و شەشەمینی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی بەڕێوەدەچن
لە
ڕۆژانی ٩-١٠ / ٥ / ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانییدا و لە ڕووداوێکی رۆشنگەری کاریگەردا،
هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان و شەشەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی
فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی، بەڕێوەدەچن.
ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسانە لە ساتەوەخێکی
هەستیاری وەهادا، زەمینەسازیان بۆ کراوە، کە بەداخەوە هەلومەرجی باری کۆمەڵایەتی،
سیاسەتی هەرێمی کوردستان، کەلتوورو نەریتی سیاسی، هەژموونی
هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، بە دیوێکی دەردناک و نەمانی مۆراڵی سیاسی و
ئەندێشەیەکی پۆپۆلیستیانەدا، پەیمانە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانیان وەک میتۆدێکی
مێژوویی نەگۆڕ بەگوێی گەلانی عێراق و کوردستاندا دەدەن. ئەمڕۆ کوردستان لەبەردەم
نەفرەتی ئایدیۆلۆژیای هێزگەلێکدا هەنگاوەکانی ئایندەی دەنێت، لەکاتێکدا تەواوی
تایبەتمەندییەکانی نەتەوەییمان، لەژێر پرسیاری گەورە و گرانی نەوەیەکدان، کە لە
هەمووکات زیاتر ئاتاجیان بە هۆشیاری و هێزی گۆڕانکاریی و ڕۆشنگەرییە.
پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی خولیای
فەلسەفی بەردەوامی خۆیان و کۆڵنەدانی مەیدانخوازیی رۆشنیان لە جومگە مەعریفییەکانی
ئەرکە رۆشنگەریەکان بۆ ناو توێژینەوە زانستییەکان دەبینێتەوە، دابڕان دەیەوێت بە
دنیابینییەکی هاوچەرخ و جیهانبینی فەلسەفی، رۆشنگەری سیکولاریزم درێژە بە خەبات و
خزمەتی زانستی بدات و بە چەمکی پاراوی پەروەردەییەوە مامەڵە و متمانەی مێژوویی خۆی
لە لۆژیکی بایەخ و بەها مرۆییەکانى بهێنێتەوە ناو کەلتوری سیاسیی و کۆمەڵایەتی
هەمووانەوە، هەر لەو سۆنگەیەوە بازنەی دیالۆگ و توێژینەوە ستراتیژییەکانی فراوانتر
دەکات. بە ئومێدی بەدەمەوەچوونی نووسەر و توێژەر و ئەو ئەکادیمیانەی ئەیانەوێت
بە گیانێکی گەورەی گۆڕانکاری ومۆدێرنیزمەوە چاوەڕوانی زەمینەی گەورەی گۆڕانکاریمان
لێدەکەن.
پلاتفۆڕمی
دابڕان- فێمێنیزمی رۆشنگەری
11/3/2024 سلێمانی
تەوەرەکانی هەردوو کۆنفرانسەکە بەم شێوەیەی خوارەوەن: