مەلا بەختیار مێژووی 50 ساڵی کۆمەڵە و یەکێتی و چەپ دەگێڕێتەوە
(کۆمەڵە، چەپ، چەپی نوێی دیموکراسی... دیدارێکی مێژوویی لەگەڵ مەلا بەختیار) ناونیشانی ئەو کتێبەیە کە تێیدا مەلا بەختیار مێژووی پەنجا ساڵی کۆمەڵە و یەکێتی و چەپ دەگێڕێتەوەو راستیەکان ئاشکرا دەکات. هاوکات خەباتی چەپی نوێ لەم سەردەمەدا تاوتوێ دەکات.
لە ئێستادا کتێبەکە بڵاوکراوەتەوەو لەم کتێبخانانەی هەرێمی کوردستان دەست دەکەوێت:
سلێمانی: کتێبخانەی غەزەلنوس - ناوبازاڕی وشیار قەفتان، کتێبخانەی وشە - جادەی مەولەوی، کۆشکی ڕێبین - بەردەرکی سەرا، کۆشکی سەرچنار - ناوبازاڕی سەرچنار، کتێبخانەی ڕەھەند -کاسۆ مۆڵ نھۆمی دووەم دووکانی ژمارە ٤١، کتێبخانەی ڕۆمان - تەلاری سیروانی نوێ، كتێبخانەی ئاوات - جادەی پیرەمێرد، کۆشکی سەرا - ژێر ئوتێل مەولەوی، وەهاب دەستگێڕ، قەزاوناحیەکانی سلێمانی.
کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی - ڕانیە، کتێبخانەی ژین - قەڵادزێ، کتێبخانەی ڕەھەند - چوارقوڕنە، کتێبخانەی ھەژار - کۆیە، کتێبخانەی شار - کەلار، کتێبخانەی ڕەسەن - دەربەندیخان.
پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید: کتێبخانەی ھەژار موکریانی - ناوبازاڕی ھەڵەبجە
پارێزگای کەرکوک: ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەری دیالۆگ - کۆتایی جادەی کۆماری.
پارێزگای ھەولێر: کتێبخانەی مەم و زین - داون تاون، نوسینگەی بلاڤ پەیک یان(چاپخانەی هێڤی)- پشت پارێزگا، دەزگای ڕۆسا - ناوبازاڕی نیشتیمان، کۆشکی میدیا - بەرامبەر داون تاون، خانەی سیروان - تەنیشت چاخانەی مەچكۆ، كتێبخانەی باڵدار - بازاڕی داون تاون، قەزاوناحیەکانی ھەولێر.
کتێبخانەی شێرکۆ - ڕەواندوز، کتێبخانەی ھاوژین - ھەریر.
کتێبەکە بە شێوازی گفتوگۆ ئامادەکراوەو هەردوو رۆژنامەنوس ئەنوەر حسێن (بازگر) و ژیلوان هەڵەدنی گفتوگۆکەیان سازکردوە.
هەردوو رۆژنامەنوس لە پێشەکی کتێبەکەدا نوسیویانە:
بۆ گێڕانەوەی مێژوویەکی پەنجا ساڵە، نوسەر و ڕۆژنامەنوس، پێویستی بەوە هەیە کەسێک بدوێنێ و دیداری لەگەڵ ساز بکات، کە لەناو ڕووداوەکاندا دەور و نەقشی جددی هەبووبێت، بەرپرس و بەرپرسیار بووبێت لە خوڵقاندن و دروستکردنی حیزب و ڕێکخراوێکدا، کە موعجیزەی خوڵقاندووە، بۆ تۆمارکردنی ئەم مێژووە فرە ڕەهەند، پێچاوپێچ و ئاڵۆزە، ئەم مێژووە پڕ لە سەرکەوتن و شکست، جوان و ناشرین، باش و خراپ، واقیعی و ناواقیعی کە دوو دەیەی خایاندووە، دەبوو لەگەڵ کەسێک بدوێین کە یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی ئەو دوو دەیەی شاخ و سێ دەیەی دوای ڕاپەڕین، بۆیە بڕیارماندا بۆ نوسینەوەی بەشێک یان (بەشی یەکەم)ی ئەم مێژووە دوور و درێژە، کە زۆر نهێنی لە خۆیدا هەڵگرتووە، لەگەڵ بەڕێز (مەلا بەختیار) ئەم مێژووە بگێڕینەوە، لە دوو توێی کتێبێکدا، کە سێ ساڵی خایاندووە.
ئەم کتێبە لە شەش بەشی سەرەکی و پێنج تەوەر و بابەتی گرنگ دەخولێتەوە، کە لە هەندێک شوێن ڕیزبەندی زەمەنی و مێژوویی دەپچڕێت، بەڵام زۆرتر لەم تەوەرانە دەدوێت؛
تەوەری یەکەم؛ باس لە مێژووی (کۆمەڵەی مارکسیست - لینینست)، یان کۆمەڵەی ڕەنجدەران و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ، دیوە شاراوە و ڕەهەندە ڕوون و تاریکەکانی کە کەمتر باسکراون، ئەو ڕێکخراوەی کە موعجیزەی سەردەمەکەی خۆی بوە، بەڵام بێ گرفت، هەڵە و ململانێش نەبوە.
تەوەری دووهەمی کتێبەکە؛ باس لە ڕۆڵی یەکێتی و کۆمەڵە لەناو ڕووداوە سیاسییە گەورەکانی وەکو شەڕی یەکێتی و ئێران، شەڕی عێراق و ئێران، گەشەسەندنی خەباتی چەکداری و ناسینەوەی (ی.ن.ک) وەکو هێزی یەکەم و سەرەکی کوردستان لە (1976 - 1991) دەکات.
تەوەری سێیەمی کتێبەکە؛ زۆرتر قسە لەسەر شەڕ و ململانێ و جیابوونەوەکان (ئینشیقاق)ەکان دەکات، تا زۆرتر دیوە نێگەتیڤەکانی ئەم مێژووە دەگێڕێتەوە لە (1976 - 1991)، ڕەخنەی لێدەگرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات و فاکتەرەکانی پشت جیابوونەوەکان و ململانێکان شی دەکاتەوە.
تەوەری چوارەمی کتێبەکە؛ باس لە مێژوو، خەبات، تێکۆشان و ئەزموونی شۆڕشگێڕانەی هێز و حیزبە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستانە، [خەبات و شۆڕش و تێکۆشانی باکوری کوردستان (پەکەکە، هەدەپە)، ڕۆژهەڵاتی کوردستان (دیموکرات، کۆمەڵە و پژاک) و ڕووداوەکانی دروستکردنی حیزبی کۆمۆنیست و کۆمۆنیزمی کرێکاری و پەیوەندی لەگەڵ د. قاسملۆ و ڕۆژئاوای کوردستان (پەیەدە)یە].
تەوەری پێنجەم؛ کە تەوەری سەرەکی و گرنگی ئەم دیالۆگ و دیدارانەیە، بەحس و بابەتێکی گرنگە لەسەر پرسی (چەپ، مارکسیزم، سۆسیالیزم، چەپی نوێ، چەپی نوێی دیموکراسی و ئازادییەکان). دەکات.