بۆچی مینبەر؟

کوردستان 26/09/2023

بورهان محەمەد فەرج

مینبەر ئەو شوێنەیە کە گوتار و دیسکۆرسی تێدا ئەدرێت.
فرە منبەری واتا گوتاری فرەڕەهەند هەبێت لە بواری هزر، میتۆد، سیاسەتی چەپکە گوڵەکە ئەنجام بدرێت. 
کاتێک حیزبێکی وەک یەکێتی خۆی باگراوندێکی فرە منبەری هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار توشی قەیران زۆر گەورە بووە، لەبەر ئەوەی هەژموونی فیکر و میتۆدی یەکێک لەمنبەرەکان زاڵتر بووە.
چجایی ئێستا منبەرەکان هەڵوشێنراونەتەوە و ئاسەورایان نەماوە، بۆیە لە ئەنجامدا حیزبێکی زیندووی وەک یەکێتی توشی قەیرانی خنکێنەر دەبێت.
بەتایبەت باڵێکی راستڕەو بە یەک میتۆد هەژموونی خۆی  ئەسەپێنێت، هیچ  بیر و میتۆدێکی تر قبوڵ ناکات و هەوڵی سڕینەوەی بەرانبەرەکانی ئەدات.
بۆیە لە ئەنجامی پیادەکردنی سیاسەتی تاکڕەویانەی وەک پەرچەکردار ئاڕاستەیەکی زاڵ، باڵێکی چەپڕەو لە بەرانبەر دا دروست دەبێت.
بۆیە  پێویستە رەوتێک لە  کەسانێک پێکبێت کەلە چوار چێوەی منبەرێک دا کۆببنەوە و پێکەوە هەڵبکەن و بسازێن و کاری هەرەوەزی ئەنجام بدەن. 
لە رووی  بیر و هزر و میتۆدی سیاسییان لەیەکەوە نزیک بن. 
هەر ئەوانەن ئەتوانن لە یەک رێکخستندا بەبێ کێشەی گەورە درێژە بە خەبات بدەن.
لە دواییدا  چەند منبەرێک ئەتوانن لە چوار چێوەی رێکخستنێکی گەورە تردا لەژێر ساییەی چەترێک کۆببنەوە.
هاوکات  پەیکەرێکی تایبەت بە خۆیان ببێت و یەک سەرکردایەتی و پەیڕەو و پرۆگرامی تایبەت بە خۆشیان  هەبێت.
لەگەڵ مۆدێرنێتەی سیاسیی سەردەمدا بگونجێت و ببێتە هیوا و ئاواتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و توانای ململانێ نێو خۆیی و ئەقلیمی و نێو دەوڵەتیەکانی هەبێت.
پێویستە یەکێتی حیزبێکی پان و پۆڕ بێت بەشێوەی ئاسۆیی و ستوونی لە دەرگایەکی گەوەرە ترەوە بێتەوە نێو کۆڕی خەبات، وا باشترە بگەڕێتەوە بۆ کاری فرەمنبەری،  لەوانە یە خەڵکانی تریش هەبن کە پێشتر یەکێتی بوون، ئێستا لەدەرەوی یەکێتین ئامادەبن بە منبەرەوە بگەڕێنەوە نێو رێزەکانی یەکێتیەکی گەورەتر و  خەباتی خۆیانی تێدا تاو بدەن.