کرێکارێک لەنهۆمی 16ی باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا
به‌یانى ئه‌مڕۆ کرێکارێک لەنهۆمی 16ی باڵەخانەیەک لەسلێمانی کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا.
به‌گوێره‌ى زانیاریەکان، به‌یانى ئه‌مڕۆ كرێكارێك كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، له‌یه‌كێك لهباڵهخانهكانی شاری سلێمانی كه‌وته‌خواره‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
زانیاریه‌كان باس لهوهدهكهن، كرێكاره‌كه سه‌رقاڵی كاركردن بوه كه كه‌وتۆته خواره‌وه.
ئه‌وه یه‌كه‌م ڕوداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێكاران لهباڵهخانهكانی نیشته‌جێبون نییه‌و زۆرجار به‌هۆى پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی، هۆكارن بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێكاران‌و گیانلهدهستدانو كهمئهندامبونیان.