مەزڵوم عەبدی لەسەر هێرشەکەی تورکیا لە کەلار هاتەدەنگ
چاو‌دێر
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، سه‌ركۆنه‌ی شه‌هیدكردنی فه‌رهاد شیبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای كرد.
فه‌رهاد شیبلی، هه‌ینی، 17ی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه له بۆردوومانی فڕۆكه‌ی بێفێرۆكهوانی توركیا له كه‌لار شه‌هید كرا.
مه‌زڵوم عه‌بدی، له تویتێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند: شەهید فەرهاد شیبلی ژیانی خۆی تەرخان كرد بۆ دامەزراندن و بنیاتنانی ئاییندەیەكی گەش بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەكەی و چەسپاندنی ئیدارەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.