شەڕی گەریلا کچەکان و سوپای تورکیا

کوردستان 08/05/2022

ئەندامێکی فەرماندەیی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایدەگەیەنێت، تیمێکی گەریلای ژن چەندین ڕۆژە بەبێ وەستان چالاکیی دژی سوپای تورک ئەنجامدەدەن و کوڕەژاۆریان کردووەتە دۆزەخ بۆ سوپای تورک.
گوڵان ئاڤاشین، ئەندامی فەرماندەیی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز، باس لە بەرخۆدان و چالاکیی گەریلاکانی یەژاستار دەکات لە چیای کوڕەژارۆ دژی سوپای تورک.

ئاڤاشین باس لەوە دەکات، کە تیمێکی گەریلای ژن چەندین ڕۆژ لە کوڕەژارۆ چالاکیی دژی داگیرکەران ئەنجامدەدەن و ڕێگە نادات هەناسە هەڵمژن، دەشڵێت: ئێمە چاودێریی ئەو هەڤاڵانە دەکەین، کە ئێستا لە سەنگەرەکانی شەڕدان، لە هەندێک دەڤەر دەوڵەتی تورک ڕۆژانە ناتوانێت تەرمەکانیشی بگوازێتەوە، لە گۆڕەپانی کەڤرێ کونێ لە ئەشکەوتی برینداران چەندین ڕۆژ تەرمی دەیان سەربازی تورک لە گۆڕەپانەکە بوون، تەرمەکان لەبەردەم سەربازانی تورک و جاشەکان دەڕزان، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک لە چ دۆخێکدایە، لە هەمانکاتدا هەڵوێستی گەریلاکانی کورد پیشان دەدات.
دەشڵێت: تیمەکانی گەریلای پرۆفیشناڵ لە گۆڕەپانەکە و هەڤاڵانمان لە تونێلی شەڕ هەموو ساتێک بەبێ دوودڵیی بەرخۆدانێکی گەورە لەدژی دوژمن ئەنجامدەدەن، یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش تێکشکاندنی دوژمنە لە زاپ، هەڤاڵانمان لە تونێلەکان و گۆڕەپانی شەڕ، ڕێگە نادەن دوژمن سەری بخورێنێت. هەرچەندە دوژمن پشت بە تەکنیک دەبەستێک، گەریلاش بە پراکتیکی خۆی، بە چالاکی و هەڵوێستی خۆی تەکنیکی تێکشکاندووە.
ئەو ئەندامەی فەرماندەیی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس ئاماژە بە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی کوڕەژارۆ دەکات و دەڵێت: دوژمن دەیەوێت لە گۆڕەپانی کوڕەژارۆ جێگیر ببێت، سەربازانی تورک لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بە هێلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دابەزن، ئەم جارە بە چاوساغیی ئەو هێزانەی کە هاوکارییان دەکەن، کە بە خۆیان دەڵێن ئێمە کوردین بە هیچ مافێکیان بە کوردبونەوە نییە، لە شێلادزێ بەرەو کوڕەژارۆ دێن و لەدژی ڕۆڵەکانی گەلی کورد شەڕ دەکەن، لەوێ هەڤاڵانمان هەموو ساتێک لە شەڕدان.
گوڵان ئاڤاشین ئاماژە بە ڕۆڵی گەریلا ژنەکان دەکات لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و دەڵێت: هەڤاڵانی ژن لە کوڕەژارۆ دۆزەخیان بۆ دەوڵەتی تورک دروست کرد، لە گۆڕەپانی شەهید شەمدین، وایان لە دوژمن کرد کە ناتوانێت مەترێکیش پێشڕەوی بکەن، هەڤاڵانمان بە چەکی بی کەی سی و قەناس چالاکییان کرد، لەلایەکی دیکە تەقەمەنییان تەقاندەوە و چالاکیی هەلکووتانەسەریان ئەنجامدا، ئەم چالاکییە کە بە تەنها لەلایەن تیمێکەوە ئەنجامدرا، ڕێگری جددیی لە دوژمن کرد.

سەرچاوە: رۆژ نیوز