وەڵامێک بۆ راگەیاندنەکەی مەسرور بارزانی!

کوردستان 14/03/2022

 

لە سایتی چاودێر، ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر دۆخی دوای ھێرشی ساروخی بۆ سەر ماڵی شێخ باز، ھەواڵەکە باس لە زیانی گیانی دەکات وەک سایتی باس وتەنی گومانی ھەبووە لەوەی کە ناوبراو (شێخ باز) پێوە بوبێ یان نا. لەبەرامبەر ئەوەدا میدیای «باس» چەند وشەیەکی نەشیاوی ریز کردوە، کە نەدەبوو بەجۆرە مامەڵە بکەن، بەڵام دیارە ئەوان میدیا تەنھا بە پەلاماردان تێدەگەن!
ئەوانەی لە دەزگای کاک بەختیار کار دەکەن، ئازادی رۆژنامەگەرییان بۆ فەراھەمکراوە، وەک دەزگاکەی ئێوە نین.
ناکرێ ھەرشتێک بڵاو بکرێتەوە بەو تەعەصوب و ھەڵچونە مامەڵەی لەگەڵ بکرێ وەک ئەو زمانەی ئەوان دەیکەن.
دەکرا بوترێ دەرکەوتنی شێخ باز، ھەواڵێکی سایتی چاودێر لانیکەم بەدرۆ دەخاتەوە، ئیتر بۆ ھێرش دەکەنە سەر مەلا بەختیارو چەندین گومانی نابەجێ دەکەن!
وەک چۆن دەزگا ئیعلامییەکانی جەنابی کاک مەسرور سەدان ھەڵە دەکەن، حەق نییە بەو ھۆیەوە بکرێ بە دەرفەت بۆ لێدان لە خودی مەسرور بارزانی. ئاوھاش پێویست نەبوو پەلاماری کاک بەختیار بدرێ بەو زمانە موخابەراتییە!.