ئەمەریكا: هەسەدە هاوبەشێكی متمانەپێكراوی ئێمەیە

کوردستان 11/03/2022

چاودێر

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، هێزەكانی سووریای دیموكرات وەك هاوبەشێكی بەهێز و بە توانای ئەمەریكا دەمێننەوە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا راشیگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات وەك هاوبەشێكی بەهێز و بە توانای ئەمەریكا دەمێننەوە و هەسەدە هاوبەشێكی سەربازیی متمانەپێكراوی ئەمەریكایە.


راشیگەیاندووە، هەسەدە چەندین هێرشی كردووەتە سەر توندڕەوەكانی داعش و چەندین سەركردەی داعشی كوشتووە و دەستگیر كردووە.


ئاماژەی بەوەش كردووە، هێزەكانی سووریای دیموكرات چەندین تۆڕی سیخوڕی و تیرۆریستیی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعشیان دەستگیر كردووە و هەڵوەشاندووەتەوە.