عومەر محەمەد ئەمین: لە دوای ٢٠١٥وە پڕۆسەی داڕمانی پەروەردە دەستی پێکرد

کوردستان 13/02/2022

چاودێر
عومەر محەمەد ئەمین، پسپۆڕی بواری پەروەردە و جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتیی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی پاشەکەوتی مووچە و شەڕی داعش و هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە دوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە پڕۆسەی داڕمانی پەروەردە دەستی پێ کرد.
ناوبراو ئەو پرسەی لە کۆڕێکدا باس کرد، کە ئێوارەی  شەممە، لە لایەن پلاتفۆڕمی دابڕانەوە لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر لەژێر ناوی "هەرێمی کوردستان لە کوێی گۆڕانکارییەکانی سیستمی نوێی خوێندنی جیهانیدایە. پەروەردەی بەردەوام وەک نموونە" بۆی ڕێک خرابوو.
عومەر محەمەد ئەمین لە کۆڕەکەیدا ئاماژەی بە قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی پەروەردە کرد لە ساڵی ١٩٩١ـەوە تاوەکو ئێستا و ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم زیاتر بەرەوپێشچوونی پڕۆسەکەشی ڕوونک کردەوە.
لە درێژەدا پسپۆڕەکەی بواری پەروەردە باسی لە گۆڕانکارییە نوێکانی پڕۆسەی پەروەردە کرد لە جیهاندا و بە گرنگیشی زانی پڕۆسەی پەروەردەی هەرێم لەگەڵ سیستمی جیهانییە هەنگاو بەرەوپێشەوە بنێت.
دواتر لە لایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەوبارەیەوە کرا.