بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکەن
بە پێی زانیاریەکان بڕیارە ئەمرۆ چوار شەممە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە یاوەری وەفدێکی حیزبەکە سەردانی بەغداد بکەن.. زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئامانجی سەردانەکەیان بە مەبەستی سەرخستنی بەرهەم ساڵحە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش چاویان بە لایەنە سیاسیەکانی بەغداد دەکەوێت.