سلێمانی .. بەهۆی غازی سۆپاوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
چاودێر:
بەهۆی غازی سۆپاوە سێ هاووڵاتی لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
بەپێ زانیارییەكانی چاودێر" لە گەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی، سێ هاووڵاتی كە ئەندامی یەك خێزانن و لە دایكێك و دوو منداڵ پێكهاتوون، بەهۆی لێچوونی غازی سۆپای ماڵەكەیان گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێ زانیارییەكان، خێزانەكە كوردن ولەئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.