بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما پێنجوێن ریكۆردێكی نوێ تۆمار دەكات
چاودێر:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی رایگەیاند، نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆ قەزای پێنجوێن بووە كە ٢٥ پلەی سیلیزی ژێر سفر بووە و ئەمەش نزمترین ئاستی دابەزینی پلەكانی گەرمای تۆماركراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم نزمترین پلەكانی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و تێیدا نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو لە قەزای پێنجوێن بووە كە ٢٥ پلەی سیلییزی ژێر سفر بووە.
هەربەپێ نەخشەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی، دوای پێنجوێن، ماوەت بە ١٤ پلە ژێر سفر و بازیان بە ١٢ پلە ژێر سفر و سۆران بە ١١ پلە ژێر سفر و بارزان بە ١٠ پلە ژێر سفر دێت.