دکتۆر هاشم گەردی، گەردێک لە سکۆلاریزم و مەلا بەختیار تێنەگەشتوە
کەسێک بەناوی دکتۆر هاشم
گەردی، لە سایتی ستاندارد بابەتێکی پڕ لە هەڵیت و پەڵیتی لەسەر مەلا بەختیار
نوسیوە کە جێگەی خۆیەتی وەڵامی خۆی وەربگرێت.
جەنابی دکتۆر بەڕێزتان
سارتر و هایدیگەر و جۆن دیویشتان هەرقبووڵ نیە ؟؟ چەن عەیبە
مامۆستایەکی زانکۆ بڵێت سارتر و جۆن دیوی پەشیمان بونەتەوە ، ئەگەر کەسێک سارتر نەناسێ
وادەزانێ سارتر لەکۆتایی تەمەنیدا بوە بە دەروێش و وازی لە فیکرو
فەلسەفە هێناوە !!!! یەعنی لای جەنابت هەموو ئەوفەیلەسوف و بیرمەندانە فاشیلن هەر ابن تیمیە
و ابوبکر بەغدادی و ابو هورەیرە ڕاستن ؟؟؟
جەناب، تۆ نەخۆت و نەئەوانەشی
لەدەورتن ، ناتوانن دوو رەخنەی لۆژیکی لە مەلا بەختیار بگرن، تەنها دێن سوکایەتی بەکەسایەتی دەکەن و جنێو بە خێزانی دەدەن .
ئاخر پێم ناڵێی مەسەلەی عەلمانیەت
و ئیسپانەی حەڤدەو ژەهرخواردکردن و سارتەر و ڕەشکەو شمڵی چی ئەیانبەسێت بەیەکەوە ئەگەر
نەگبەتی تۆ و پەیجی ستاندارد نەبێ ؟؟؟
مەلا بەختیار خۆ شێخی سەنعان نیە لەدین وەرگەڕابێ
، بەڵکو لە حەفتاو پێنجەوە تا ئێستا هەر چەپ
بوەو شانازی بەچەپ بوونی خۆیەوە کردوەو هێندەی گەردیلەیەکیش لەبۆچونەکانی پەشیمان
نەبۆتەوە چ ئەوکاتەی دەسەڵاتی هەبوەو چ لەدەرەوەی دەسەڵات بوبێت .
گەلۆ کاتێک مەلا بەختیار ئەڵێ
خواو پێغەبەر هێڵی سورن مەبەستی ئەوەیە لەناو پلاتفۆرمی دابڕان کەس سوکایەتیان پێنەکات، ئەمەش ئەوپەڕی ڕێزە بۆ ئایین و ئەم
کارانە تەنها لە چەپ و عیلمانیەکان چاوەڕوان دەکرێت !!!! بەڵام خۆ جیاکردنەوەی دین لەدەوڵەت سوکایەتی نیە تۆ تێکەڵیان
مەکە!!!
مەلا بەختیار نە لەهەموو تەمەنیدا حزبێکی پۆپۆلیستی ئاینی دامەزراندوە نە هەوڵی بۆ
دامەزراندنیشی داوە وە نە قورئانی بەرزکردۆتەوە و ماچی کردبێت نە دەروێشیشی لەچواردەوری کۆکردۆتەوە زیکری بۆبکەن ، مەلا بەختیار
نە وتوێتی خوداو قورئان هێڵی سورە بۆئەوەی ئەندامی ئیخوان کەسب بکات بۆناو حیزبەتازەکەی.
نەوەکو هەندێک لەسایەی ئیسلامەوە
چوارژنی بیست ساڵ و بیست و پێنج ساڵی خواستوە و نەوەکو هەندێکیشیان لەقەتەڕ و سعودیەوە پارەی مۆڵی بۆهاتوە !!!
دەستی شکاوم سێ جار نوسینەکەتم
خوێندەوە بۆ دێرێک دەگەڕام وەڵامی دێرێکی مەلابەختیارت دابێتەوە بەڵام نەمدیت .
ئازیز تۆ واز لە مەلا بەختیاربێنه خۆ هەموو باش دەزانین
وەڵامی ئەوتان پێنادرێتەوە، تەنها وەکو تەواوکەری
پرسیارەکەی ئەو ، ئەم باسە لەمێشکی خۆتدا بوروژێنە ئەگەر لەخۆت ڕادەبینی ( ئازادی
و مافی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی) لەوڵاتە عیلمانیەکان زیاترە یان ئیسلامیەکان ؟؟؟
دیدار ئەنور
لێپسراوی بازنەکانی دەبڕان
لە گەرمیان