یەكێتی و پارتی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن رێككەوتن
چاودێر:
یەكێتی و پارتی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی خۆیدا رێككەوتن.
یەكێتی و پارتی لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا نێوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان بڵاویان كردەوە، كە پێویستە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بكرێت.
راشیانگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی یەكێتی و پارتی ئەمڕۆ 5ی كانونی دووەمی 2022 وەفدێكی تایبەتی هەردوو حزب لەسەر پرسی دەستور و هەڵبژاردن و كۆمسیۆن، لە شاری سلێمانی كۆبونەوە و هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بكرێت و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میكانیزمە یاسایی و سیاسیەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت.
ئەوەش هاتووە، هەردولا كۆك بوون پێكەوە كار بۆ بەهێزكردنی متمانەی هاوڵاتیان بەپرۆسەی هەڵبژاردن تۆكمەتر بكرێتەوە و پرۆسەیەكی شەفاف و سەركەوتوبێت.