سبەی لەم شوێنانە دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت
چاودێر:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەسبەینێ لەقەزای پشدەر نەوتی سپی دابەشدەكرێت، لە ناوشاری سلێمانیش مەڵبەندی شەش وەریدەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ چوار شەممە 22/12/2021 نەوت لە دەرەوەی شار و لەسنوری قەزای پشدەر دابەش دەكرێت.
ئاماژە بەئەوەشكراوە، لەسنوری شاری سلێمانی مەڵبەندی شەش دابەش دەكرێت.