شەپۆلێكی بەهێزی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
چاودێر:
بەپێی پێشبینییەكان لە سبەی پێنج شەممەوە شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفربارین كە سەرچاوەكەیان لە دەریای سوور و دەریای سپیی نێوەڕاستەوەیە هەڵدەكاتە سەر هەرێمی كوردستان.
بەپێی پێشبینییەكان شەپۆلی یەكەم لە سبەی دەستپێدەكات و تا رۆژی شەممە و شەپۆلی دووهەم لە دووشەممەی نێوەڕاستی هەفتەی ئایندە دەبێت.
لە ئەم دوو شەپۆلەدا باران زۆر باش دەبارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هێندێك شوێن هەیە.
لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.