بافڵ تاڵەبانی: ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی

کوردستان 14/11/2021

بافڵ تاڵەبانی لەنوسێنێکیدا بەبۆنەی ساڵیادی ٢٣٧ ساڵەی شاری سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە سلێمانی دەکەنە شارێک هەموو تاکێکی کورد شانازی پێوە بکات.

 

دەقی نوسینەکەی بافڵ تاڵەبانی، لەئەژماری خۆی لە فەیسبووک:

بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت. بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم.
بەڵێن بێت: ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان ئەبێت.

یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە هەموولایەک پیرۆزبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی