دیبەیتێک لەسەر دۆخی ئەفغانستان و کاریگەریەکانی

کوردستان 22/08/2021

كاتژمێر ٩ی ئەمشەو 
لەسەر دۆخی ئەفغانستان، لەچوار روانگەوە، دیبەیتێك لە T.V روداو دەبینن

ئەمشەو، بەڕێز مەلا بەختیار، لەگەڵ بەریزان فازل میرانی و مەحەمەد حەكیم و ئەبو بەكر كاروانی، لەبەرنامەی رەنج سەنگاوی، دیبەیتیان لەسەر دۆخی ئەفغانستان و كاریگەریەكانی هەیە.

بەرێز مەلا بەختیار، لە چاوپێكەوتنەكانیدا، رازی نابێ‌ پێش وەخت پرسیار و بابەتەكانی لەگەڵ باس بكرێ‌. بەڵام بە گشتی، دیبەیتەكە، دەربارەی دۆخی نوێی ئەفغانستان و چۆنێتی هاتنە سەركاری تالیبان و كاریگەریەكانیانە. بێگومان بەڕێز مەلا بەختیار بۆچونەكانی، لە روانگەی دیموكراسیەتی مەدەنی و چۆنێتی بونیاتنانی دەوڵەتی مۆدێرن دەبێ‌، لەم سەردەمەی جیهانگیریەدا.. بە رێزگرتن لە ئاین و مەزهەب و ئازادیەكان. بەهیوا بینەری بەرنامەكەبن.