نەورۆز لە سێ زۆنی سەربەخۆدا
حزبەکان
لەسنووری دەسەڵاتی خۆیان بەشێوازی جیاواز یادی نەورۆز دەکەنەوە
بڕیارەکانی
وەزارەتی ناوخۆ بۆ نەورۆز تەنها لەزۆنی زەرد جێبەجێدەکرێت
چاودێر:
لەباشووری
کوردستان ئامادەکارییەکان بۆ یادی نەورۆز ڕاگەیەندران و بڕیارە بەپێی ناوچەی حزبی لەچەند شوێنێکی جیاواز بەشێوازی جیاواز ئاگری
نەورۆز بکرێتەوە.
ڤایرۆسی
کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بڵاوە و وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی
توندکردۆتەوە و ڕێگری لەدروستبوونی هەر قەرەباڵغییەک دەکات، بەڵام ئەم بڕیارە
تەنها سنووری دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانی گرتۆتەوە.
یادکردنەوەی
نەورۆز دەرخەری ئەوەیە، کە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ تەنها لەسنووری پارتی
دیموکراتی کوردستان جێبەجێدەکرێت، چونکە لەسلێمانی ماوەى دوو ڕۆژ شەقامی سالم
بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت و لەگردی مامە یارەش ئاگردەکرێتەوە.
لەلایەکی
دیکەوە لەبناری قەندیل پارتی کرێکارانی کوردستان ئاهەنگێکی گەورە بەڕێوەدەبەن و
لەئێستاوە بانگەوازیان بۆ سەرجەم هاوڵاتییان و لایەنە سیاسییەکانی باشووری
کوردستان کردووە، کە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بکەن.
لەسنووری
دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ بۆنەیەکی فەرمی بۆ یادی نەورۆز
بەڕێوەناچێت، بەڵکو تەنها بەئامادەبوونی چەند کەسێک ئاگرێک دەکرێتەوە، هەروەک نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر وتی: بە
شێوەیەكی فەرمی و لەبەر كۆرۆنا، هیچ ئاهەنگێك ناكرێت، تەنیا ئاگرێك دەكرێتەوە و
چەند كەسێكی دیاریكراو و بە ئامادەبوونی میدیاكاران، بەشداریی دەكەن”
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆ
ژمارەیەک ڕێنمایی دیکەی بۆ بابەتی جیاواز دەرکردووە و تەنها لەزۆنی زەرد کاریان
پێکراوە، هەروەک سزادانی هاوڵاتی بەهۆی نەبەستنی ماسکەوە تەنها لەسنووری زەرد
جێبەجێکرا.
هەریەکە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
داوای لامەرکەزیەت دەکەن و پڕۆژەی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە پێشکەشکردووە، بەڵام تاکو
ئێستا بەرهەمی نەبووە، بەڵام جاروبار سلێمانی بەهۆی ئەم بڕیارانەیەوە دەیەوێت وەک
پارێزگایەکی سەربەخۆ بڕیاربدات.