مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستیان ڕاگەیاند

کوردستان 03/02/2021

چاودێر:

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنى مامۆستایانی ناڕازی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

 

هونەر ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کێشەی سەرەکی پڕۆسەی پەروەردە بێباکی بەرپرسانی حکومەتە لەچارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایان.

 

ئەوەشی خستەڕوو، داوادەکەن موچە بەبێ لێبڕین لە ٣٠ ڕۆژ جارێکدا دابەشبمکات و پاشەکەوتی موچە بۆ مامۆستایان بگەڕێنرێتەوە.

 

ئاماژەشی بەئەوەدا، ئەو مامۆستایانەى دەستگیرکراون پیویستە ئازادبکرێن.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت، بێگومان بایکۆتی دەوام یەکێکە لەبژاردەکانیان.