باران بارین دەستپێدەكاتەوە
چاودێر
بەرپرسێكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەی بارانە و سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرمی دادەبەزن و بەرزترین پلەی گەرمی لەكەركوك دەبێت، كە 21 پلەیە
بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینییەكان، لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەی باران دەست پێدەكاتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە كەركووك دەبێت كە 21 پلەیە.
وتیشی " رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، باران دەستپێدەكاتەوە، سەرەتا لەناوچە شاخاوییەكان باران دەبێت و دواتر ئاستەكەی زیاد دەبێت و لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا، زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە".
روونیشیكردەوە،"پلەكانی گەرمی دادەبەزن و بەرزترین پلەی گەرمی لە كەركووك دەبێت كە 21 پلەیە".