یەکێتی پۆستێکی دیکەی لەحکومەتى هەرێم وەرگرت

کوردستان 20/10/2020

چاودێر:

 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەناو کابینەى حکومەتى هەرێمی کوردستان پۆستێکی دیکەی وەرگرت.

 

لە‌مە‌ڕاسیمێکدا ئەمەل جە‌لال وەک سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بە‌ئامادە‌بوونی وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شتوگوزار و وە‌زیری پلاندانان، دەستبەکاربوو.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنمان بۆ بەڕێزیان خواست.

 

ئەوەشی خستەڕوو، جەختیشمان لە گرنگی كەڵك وەرگرتن لە دەرفەتەكانی ئەم كەرتە كردەوە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕە‌‌خساندنی ھە‌لی كار كە لە ڕابردوودا وەك پێویست بەهەند وە‌رنە‌گیراوە‌.