پەیامی بنەماڵەی قازی محەمەد بۆ ڕۆژئاوای كوردستان

کوردستان 26/10/2019


تەواوی پەیامەكە:
خەڵکی بە شەرەفی کوردستان.
من داواکارام  هەریەک لە بەشەکانی تری کوردستان تێبکۆشن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان  هەستنە سەرپی و یارمەتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بدەن،  وەکو خەڵکی ڕۆژهەڵات کە مەردانە لە پشت باشوری کوردستان ڕاوەستان وە دەوڵەتی عیراقیان وادار کرد، بە قوەتی خۆیان پشتیوانیان لە باشوری کوردستان کرد بەو پشتگیرەیە دووژمنان و نەیاران نەیانتوانی پێش لە گەلی باشور بگرن، ئەوە لەکاتێکدابوو کە سەدام حوسێن وەحشیانە هێڕشی دەبردە سەر خەڵکی باشوری کوردستان.
خەڵکی هەموو دوونیا بوون بە یارمەتی دەری گەلی خۆیان دەبێت دەرسیان لێ وەربگرین، ئومێدم هەیە کە خەڵکی هەرسێ پارچەی تری کوردستان یارمەتی بدەن بە  ڕۆژئاوا و دلسۆزانە پشتگیریان لێبکەن، حکومەتی تورکیا زۆری هەوڵیدا بەرخودانی گەلی کورد تێک بشکێنی بەڵام خۆشبەختانە نەیتوانی سەرکەوتوو بێت، دیسان شاید بووین کە زۆرەبەی میلەتان جیهان دژی حکومەتی داگیرکەری تورکیا بریاریانداو دەبینین کە کورد بە هێوای خودا سەردەکەوێت، داگیرکەران قەت بە ئاواتی خۆیان ناگەن.
دەبینین کورد لە هەرجێک بێ دەوڵەتی تورک لە دژی ڕادەوەستن دەوڵەتی کوردی تێک دەشکێن، خەڵکی باکور ڕۆژئاوای کوردستان نێشانیاندا لە بەرخۆدانیاندا لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا قەت ناهێڵن ئەو دەوڵەتە بەئامانج و ئاواتی خۆیان بگەن.  
عەلی پێشەوا قازی محەمەد
٢٥-١٠-٢٠١٩