بەوێنە: مەراسیمی راگەیاندنی پرۆژەکەی مەلا بەختیار
ئه‌مڕۆ ، سه‌عات 5ی ئێواره لەناوهندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر له‌شاری سلێمانی، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پڕۆژهکەی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتیی و چاکسازی راگەیاند.
ئامانجی پرۆژەكە چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حزب و شێوازی كاری رێكخستن و سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی و شێوازی سیاسه‌ت و ستراتیژ‌و سازكردنی كۆنگره‌وه.
هاوکات لەو کۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا، مەلا بەختیار رایگەیاند: ئێستا بڕیاری بەستنی کۆنگرە لەدەستی ئەنجومەنی ناوەندایە و هیچ پاساوێکیش بۆ نەبەستنی کۆنگرە نەماوە. وتیشی: نابێت کۆنگرەی داهاتوو کۆنگرەیەکی تەوافوقی و پشک پشکێنەو لیست و تەکەتولەکان بێت.