خشتەی موچەی ئەو وەزارەتانەی پێش جەژن موچە وەردەگرن ڕاگەیەندرا
چاودێر:
سبەی سێشەممە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی سێ دەكرێت و سەرەتاش دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە 28ی ئایاری موچەی دیوان و لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 29ی ئایاری موچەی یەكەی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، هاوكات رۆژی پێنجشەممە 30ی ئایار موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
پێنج مانگی زیاتر بەسەر ساڵی 2019دا تێپەڕیوە و تا ئێستا دوو موچە دابەشكراوە.
ئەمرۆ رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێش جەژنی رەمەزان دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەكەن.