به‌رنامه‌ی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
چاو‌دێر: رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیه جدید، له‌نوێترین راپۆرتیدا دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی پارتی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایكردوه:" له‌دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رانی حزبه‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه، ته‌واوی وه‌زاره‌ته گرنگ و ستراتیژیه‌كان ب پارتی ده‌بێت".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" وه‌زاره‌ته‌كانی تر بۆ لایه‌نه‌كانی تر ده‌بێت".
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه:" ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێتیی لاری بێت له‌سه‌ر ئه‌وانه، ئه‌وه ئاماده‌ی به‌شداریكردنی نابین له‌حكومه‌تی نوێ‌دا".
باسی له‌وه‌شكردوه:" ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی دوای شكستی حزبه‌كه‌ی دێت له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی.