هێمن هەورامی رێژەی دەنگەكانی خۆی ئاشكرادەكات
هێمن هەورامی سەرۆكی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك، رێژەی دەنگەكانی خۆی ئاشكرا كردووە. بەم شێوەیەی خوارەوە:
بە پێی ئەو ئامارە نافەرمیەی كە لە ڕێگای لقە تێكۆشەرەكانی پارتیمان پێمان گەشتووە، دەنگەكانی ئێمە لە ناو لیستی ١٨٣ ی پارتیمان یەكەم دەنگە لە سەر ئاستی پارتیمان و بە بێ دەنگدانی تایبەت تا ئێستا ٤٣٧٩٢ دەنگە. بەم شێوەیەی خوارەوە :
لەسەر ئاستی لقەكانی پاریزگای دهۆك ٩٧٥٠ دەنگ
لقی دوو ١٠٦٠٦ دەنگ
لقی دەی سۆران ٤٥٩٤ دەنگ
لقی ٢٦ ی چۆمان ٢١٢ دەنگ
لقی شازدەی دەوروبەری هەولیر ٤١٢٨ دەنگ
لقی بیستو دووی گەرمیان ٥٨٧ دەنگ
لقی دوانزە ٢٣٧٤
لقی چواری سلێمانی و لقی بیستو یەكی دەوروبەری سلێمانی ٧٤٢٧ دەنگ
لقی نۆزدە ٥٢٥ دەنگ
لقی بیستو چوار ٩٧٩ دەنگ
لقی بیستو سێ ٣٨٨ دەنگ
لقی یانزەی راپەرین ١٩٩٨ دەنگ