٢٥ی نۆڤەمبەر

دێرین عزەدین 27/11/2020

بۆ دەستپێكی چالاكی ٢٥ نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، پێویستە هەر یەكەمان لەماڵی خۆیەوە دەست پێ بكات بە كرداری قردێلەی پرتەقاڵی لە یەخەی هاوسەری، دایكی، خوشكی، كچی بدات.

ئەگەر بە قەناعەتەوە ئەمە كرا، ئەوكات بەشێكی زۆری توندوتیژییەكان لەسەر بنەمای جێندەری كۆتاییان دێت.

لە کوردستان:
مۆسیقا حەرام ئەكەن.
وێنەكێشان حەرام ئەكەن.
دژی خوێندنی ژن ئەوەستنەوەو پێیان وایە ئەبێت بكرێنە ژورەوە.
دژی پارك و شوێنی گەشتیارین.
دژی گۆرانی وتنن.
دژی شیعرو ئەدەبیاتن.
دژی خوێندنی كچان و پەیمانگای ھونەرەجوانەكانن.
دژی شانۆ و سینەمان.
دژی ھەڵپەڕكێ و ڤیستیڤاڵی كلتورین.
دژی  نەورۆز  و چونەسەیرانن.
لەنێو خۆشیانا ھەریەكەیان دژی ھەبوونی ئەوتریانن، ئەمە حاڵی میللەتێكە لەخۆپیشاندانا ھاوار ئەكات ئازادی!

لەم ڕۆژە جیهانییەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم:
بەهەموو كەموكوڕییەكانەوە ئێستا توندوتیژی بەرامبەر بەژنان وەك تاوان دەناسرێت و هەر كەسێك پێی هەڵسێت، وەك كارێكی تاوانكارانەو ناشرین لەناو كۆمەڵگەدا سەیر دەكرێت.

چیتر ئەوانەی دەستیان لەئاست ژناندا بەرز دەكەنەوە، پاڵەوان نین و لەناو كۆمەڵگەدا كەسێكی نەخۆش و بێزراون و نەك دەستخۆشی لێ ناكرێت، بەڵكو تاوانبارن و سزا دەدرێن و لە بەندیخانەدا دەبن، خۆ ئەگەر كەسێك لەراستی و دروستی ئەمە بكۆڵێتەوە، ئەوا سەردانێكی چاكسازییەكانی بەسە بۆ ئەوەی بزانێت، ئەوانەی توندوتیژیان كردووە لەوێ چۆن ژیان دەگوزەرێنن.

بۆیە ئەركی هەمووانە كار بە ئاراستەیەك بكەین
 كە چیتر ژن چەوساوە نییەو خاوەن پێگەو پلەی بەرزی كۆمەڵایەتییەو هاوشانی پیاوان ئێستا دەتوانێت ڕۆڵی كاریگەری لەناو كۆمەڵگەدا هەبێت..