ئەوەندە ئازاری مەدەن سبەینێ زیاتر بیری دەکەن

سەید عەتا 24/11/2020

حیزب لەدایک بوو باوەڕی بەئازادی فرەبیری بوە ، ئێستە باوەڕی بەنوسینەوەی مێژوویەکی جوانیە ، زۆر بێخەمن لەوهەموو نوسینەی درۆزانەکان ، دەیان کتێب لەبازاڕ لەمەلا کەمتریان نەنوسیوە ، گەناهەقیان کردوە ، هەموویان کۆکەنەوە بیکەنە ناوی زبڵدانی مێژوەوە ، ئەوەندە ئەڵێم بەری خۆر بەبێژنک ناگیرێ ، ئەم سزانوێ یەش  تێدەپەڕێنێ ، هیچ لەمەسەلەکەش ناگۆڕێ تەنها مەلا بەختیار تر و گەورەتردەبێت ، کۆڵ نەدان نیشانەی سەرکەوتنە ، لەکۆتایدا پێ دەکەنێ.

 

بەداخەوە وای دەبینم چیلکەتان بەهێلانەی ژەنگەسورەدا کردوە ، نوسەر دەست مایەکەی زۆرگرانە ، لەبەر ئەوەی هەڵەو بوختانەکان ، هێندەزۆرن ڕاست کردنەوەیان گەرەکە ، کەی هاوڵاتی ئاسودەبێت ، ئێوەش بێخەم دەبن لەدەست دەیان سکاڵاو هاواری تاساوی ئاسمان و زەوی برسیەکان ، نەتەوەیەک دەناڵێنێ لەبەربێنانی و مووچە کانیان ، لەبری دابینکردنی ماف و مووچەی هەموو یەکێتی و کرێچیەکان و جەماوەر ، ئێوە بیر لەسڕکردنی ئەندامێکی باڵا و نوسەرێکی نەتەوەکەتان دەکەنەوە کەخەمخۆری حیزب و هەموانە، لەڕۆژی شەهیداندا کام گرێ کوێرەتان کردەوە لەژیانی بنەماڵەی شەهیدان ، جیاوازی چیە ؟ ئەم ڕێگری کردن و ئازاردانە لەگەڵ ئەوی دوێنێ؟

 

بەداخەوە لەم کاتەدا  تاکە نوسەرەکەی شاخ و شاری یەکێتی، لەلایەن سەرکردایەتی بڕیاری سڕکردنی دەردەکرێت، مەلا بەختیار ئۆپۆزسیۆنی ناو حیزب نیە ، گەرجارێک شەقام لە ئێوە زویربێت لەبەر هۆکاری برسێتی و نەداری ، دەجار لەگەڵ مەلا ئاشتەوایی و دەست لەملان دەکەن، هەرجارێ لەسەر ڕاستەیەکانی ئەدوێ شەعبیەتی ناوخۆ و دەرەوەی حیزب ڕادەچڵەکێنێ یەکێتی بەهێزدەبێتەوە، کێ بیستی مەلا بەیەک ووشە یەکێتیەکان زویرکات هەمیشە پشتیوانیانە ، فێربوە لەبنی هەمانەی چەوتیەکان ئەدات، سەرەداوی خیانەتەکان دەجۆڵێنێ، دەیان درۆ و بوختانی پیرەدارە خواربوەکان ڕاستەدەکاتەوە ، لێدان لەم زاتە لێدانە لەدیموکراسی، گەرتیرۆرستان مەرگی مەلا بەختیار بەموڵکی خۆیان بزانن ، ئێوەش  ئاسودەیی ژیانی پێنوسێکی ئازاد بەرەو نائارامی بەڕێ دەخەن ، ئەم بەزمی بەزمە کۆتایی نایەت نوسەر ڕۆحی لەپێناو دیموکراسی و ڕاستیەکاندا بەخت دەکات.